خهبات: وریشە عومەر
هونەمەندی لاو شەهریار كە ئێیستا لەدەرەوەی وڵات ژیان بەسەر دەبات لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەیەكی خۆی داناوە كەئاڵایەكی كوردستانی بەدەستەوەیە پارچەهەڵبەستێكی جوانی باوكی بڵاوكردۆتەوە
بە دایم سەرم بۆ میلەت پردە
لە دڵی منیش ناسكتر كوردە
بە زبانی كوردی چەن خۆشە شینم
بەوشەرت بە كوردیش بكەن تەڵقینم
خامۆش لەو شینە بەهرە وەر دەگرێت
تا حەشری لەگەڵ كوردانا ئەكرێت.
لەلێدوانێكدا شەهریار بەخەباتی گوت: ئەم شیعرە هی مامۆستا خامۆشی باوكمە، بەڵام من لەسەر ئەو هەستەی باوكم پەروەردە كراوم لەهەرشوێینێیك میللەت و خاكەكەم پێویستی پێم بێیت سەرم لەڕێیە و ئامادەم بەرگری بكەم، لەڕێی هونەرەكەشم درێخی ناكەم لەخزمەت كردنی هونەری ڕەسەنی كوردی.









