سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان واده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئاشكرا كرد، به‌ڵام هێشتا به‌رنامه‌ى كارى ئه‌و كۆبوونه‌وه دیار نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ى ئادار، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان له راگه‌یه‌نراێكدا ڕاى گه‌یاند، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره سێی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كۆبوونه‌وه‌كه ڕۆژى شه‌مووى داهاتوو سه‌عات سێی دواى نیوه‌ڕۆ به‌رێوه ده‌چێت.
ده‌قى بانگێشت نامه‌كه:
به‌پێی حوكمی بڕگه (سێیه‌م)ی مادده (18) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (3)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، له كاتژمێر (3)ی پاش نیوه‌رۆ رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 30/3/2019 دا، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.











