جارێكی تر دەزگا راگەیاندنە وەرزشییەكانی ئیتالیا ئەو باسەیان وروژاندەوە كە یانەی یۆڤینتۆس لەهەوڵی ئەوەدایە محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی لیڤەرپوول بگوازێتەوە ریزەكانی و بۆ ئەم مەبەستەش پاولۆ دیبالا ی ئەرژەنتینی دەستنیشانكردووە تا لەگەڵ لیڤەر ئالوگۆڕی پێیان بكات، لەگەڵ پێدانی بڕێك پارەش. لەولاشەوە میدیاكانی ئینگلتەرا هەمان ئەو باسەیان كردووە و بەبایەخەوە بڵاویان كردۆتەوە، لەوانە رۆژنامەی THE SUN بڵاوی كردۆتەوە كە یانەی یوڤینتۆس گرێبەستیكی سەرنج راكێشیان خستۆتە بەردەم لیڤەرپوول كە دیبالاش بەشێكە لەو گرێبەستە بۆ كڕینی محەمەد سەلاح بە 174 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی كە دەكاتە 230 ملیۆن دۆلار.









