حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى
نیوزلەندا ده‌كات، سەفین دزەییش دەڵێت: “هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و
تاوانه به‌سامه به سزاى دادپه‌روه‌رانه بگه‌ن و له هیچ شوێنێك دیكه
كاره‌ساتى ئاوا دووباره نه‌بنه‌وه”.
سه‌فین دزه‌یى، گوته‌بێژى حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان زۆر بەتووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه
دڕندانه‌یه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى له نیوزلەندا كرایه سه‌ر دوو
مزگه‌وت و له ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانى
دیكه‌ش برینداربوون”.
سه‌فین دزه‌یى دەڵێت: “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى له
خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكومه‌تى نیوزلەندا ده‌كات و
له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانه”.
گوته‌بێژى حكومه‌تی هەرێمی کوردستان دەشڵێت “هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و
تاوانه به‌سامه به سزاى دادپه‌روه‌رانه بگه‌ن و له هیچ شوێنێك دیكه
كاره‌ساتى ئاوا دووباره نه‌بنه‌وه”.
ئەمڕۆ (هەینی 15-3-2019) ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكرده سه‌ر هه‌ردوو
مزگه‌وتی ئه‌لنوور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاری كرایستچه‌رچ له
باشووری نیوزلەندا و لە ئەنجامی هێرشەکە 49 كه‌س كوژران و 48ـی دیكه‌ش
برینداربوون.









