یانەی رۆشنبیری زاخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوبەرایەتی رۆشنبیری زاخۆ، سیمینارێكیان بۆ رۆشنبیری گەشتیار بەدەل رەفۆ لەژێر ناونیشانی ئەدەبی گەشتەكان و جیهان بە چاوی گەشتیاری كورد بەدەل رەفۆ سازكرد. لەو سیمینارەدا كە هەوادارانی ئەدەبی گەشتكردن و بەدەل رەفۆ ئامادەی بوون. ناوبراو وێڕای واژۆ كردن لە سەر كتێبەكانی، هاوكات بەدەل رەفۆ سیمینارەكەی بە سوپاسكردنی رێكخەرانی ئەو سیمینارەو رۆشنبیر و هەوادارانی دەست پێكردو دواتر جەختی لەسەر هونەری ئەدەب گەشت ودیرۆكی ئەدەبی گەشت لە جیهان كردەوە، هەروەها تیشكی خستەسەر سوودی گەشتكردن بۆ زاخاوی مرۆڤ و لەم بارەشەوە نموونەی بە چەندین گەشتیاری رۆژئاوا هێنایەوە كە بە هۆی گێرانەوە گەشتەكانیانەوە ئەمرۆ ناویان چۆتە ناو مێژووەوە. بەدەل رەفۆ ئەزموونی دەولەمەندی خۆی بۆ ئامادە بووان روونكردەوە و دووپاتیكردەوە كە راستگۆیی و میسداقیەت لە هونەری ئەدەبی گەشتكردن دیارترین مۆركن كە پێویستە هەموو گەشتیارێك بە ئەمانەتەوە پەیرەوی بكات.









