خه‌بات: شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4-3-2019 پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی باڵا له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا پارتی و یه‌كێتیی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و پرسی په‌رله‌مان و چه‌ند پرسێكی دیكه رێككه‌وتن، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به فه‌رمی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوانیان واژۆكرد كه بۆ قۆناغی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته نه‌خشه‌رێگای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان.
دوای واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌كه‌ش، هه‌ردوو گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شیان رێكخست و به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی ئامانجی رێككه‌وتنه‌كه و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو.
سه‌ره‌تا له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سه‌ره‌تای پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا وێڕای به‌خێرهاتن و ده‌ستخۆشی له شاندی پارتی، رێككه‌وتنه‌كه‌ی به مێژوویی ناوبرد و رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئێمه به یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی پارتی توانیمان رووداوێكی گه‌وره‌ی مێژوویی دروستبكه‌ین، سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌ی پێشووی نێوان پارتی و یه‌كێتیش، له‌تیف شێخ عومه‌ر، رایگه‌یاند: رێككه‌وتنی ستراتیژیی یه‌كه‌م سه‌ره‌ڕای ره‌خنه و گله‌ییه‌كان لێی، به‌ڵام توانی پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبووڵكردن، له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌ڵكردن، ئێستاش له سێبه‌ر و ئه‌نجامی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه ده‌توانین به گفتوگۆیه‌كی سه‌خت و به دانوستانێكی سه‌خت، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام بگه‌ینه رێككه‌وتن، رێككه‌وتنێك كه ده‌بێته رێنیشانده‌ری كاری هاوبه‌شمان بۆ ئێستا و بۆ ئاینده.
گوته‌بێژی یه‌كێتی رێككه‌وتنه‌كه به گرنگ ناوده‌بات بۆ میدیاكان سه‌باره‌ت به گرنگی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه گوتی: دیاره رێككه‌وتن زۆر زۆر گرنگه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه هاویشتوومانه، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام عیبره‌ت له جێبه‌جێكردنێتی، هه‌ر بۆیه له ئێستاوه كۆمیته‌یه‌ك پێكهاتووه بۆ به‌دواداچوون و جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ئه‌مڕۆ واژۆكراوه، كه پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی هه‌موو خاڵه‌كان له نێویشیاندا په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌موو هاووڵاتییه‌كی كوردستان به دڵخۆشییه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌كات، ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تای ئه‌وه دروستبووه و هه‌موو ئومێدمان ئه‌وه‌یه به هاوكاری یه‌كتر له‌گه‌ڵ ته‌واوی به‌نده‌كانی دیكه جێبه‌جێی بكه‌ین.
مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له پرێس كۆنفرانسه هاوبه‌شه‌كه‌یدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، رێككه‌وتنه‌كه‌ی به مێژوویی ناوبرد و رایگه‌یاند: رۆژێك كه له مێژووی گه‌لی كوردستان ئاماژه‌ی پێده‌كرێت ئه‌مڕۆژه‌یه كه ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به یه‌كه‌وه رێككه‌وتننامه‌یه‌كی سیاسیان واژۆ كرد، له روانگه‌ی به‌خه‌مه‌وه‌بوونی یه‌كڕیزیی ناوماڵی كورد و بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی و هه‌روه‌ها ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م به‌هێزیی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پێكهاته‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه حوكمڕانی ئه‌م وڵاته به‌شێوازێك بكه‌ین كه له ئاستی خواست و ویستی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت.
هاوكات گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ رێككه‌وتنێكی له‌مجۆره، گوتی: خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كه چه‌ند وه‌ختێكه هه‌ڵبژاردنیان كردووه و ئاكامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش ده‌بێ كابینه‌یه‌ك و ئۆرگانه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی لێ بكه‌وێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ ئه‌و رێككه‌وتنه له نێوان هه‌ردوو لادا كۆتاییپێهات و واژۆ كرا.
سه‌باره‌ت به ئامانجی واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌كه‌ش، مه‌حمود محه‌مه‌د، رایگه‌یاند: رێككه‌وتنه‌كه زیاتر بۆ ته‌بایییه، بۆ یه‌كڕیزییه، بۆ پاراستنی یه‌كێتی خاكی نیشتمانه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و چاكتركردن و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ و كۆششی هه‌ردوولا بكه‌وێته‌گه‌ڕ تا بژێوی ژیانی خه‌ڵك له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه باشتر بكرێت و پاڵپشتی حكوومه‌ت بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی به‌هێزمان هه‌بێت، ئه‌م حكوومه‌ته به‌هێزه‌ش بتوانێت له هێزێك كه سه‌رچاوه‌ی گرتووه له هه‌ردوو حزب و له گه‌ل و له‌و متمانه‌یه‌ی كه له هه‌ڵبژاردن پێیانداوه، بتوانێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی گفتوگۆ له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات و ئه‌و مافانه‌ی كه به‌ده‌ستیش نه‌هاتوون، به‌ده‌ستیان بهێنن و ئه‌وانه‌شی كه جێبه‌جێ نه‌كراون، جێبه‌جێبكرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویستمان به‌و رێككه‌وتنه هه‌بوو.
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان واده‌ی رێككه‌وتنه به گونجاو ده‌زانێت و پێیوایه له كاتێكی باش‌دا بووه، له‌وباره‌یه‌وه گوتی: رێككه‌وتنه‌كه له ئان و ساتێكی زۆر باش‌دا واژۆ كراوه و ئومێد ده‌كه‌ین بۆ ناو هه‌موو ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه شۆڕبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی دروستبكات، ئه‌و ئارامییه‌ش خزمه‌ت به بواری ئابووری له هه‌رێمی كوردستان بكات.
هه‌ر له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به پرسی وه‌زاره‌تی داد له به‌غدا و پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، رایگه‌یاند: پرسی به‌غدا و كه‌ركووك دوو بابه‌تن كه هه‌ر یه‌كه‌یان شێواز و رێكاری چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و ئالییه‌تی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه، ئه‌و پرسانه ئالیه‌ت و رێكاری دیاریكراویان بۆ دیاریكراوه بۆ هه‌ردوولا.
دواتر له به‌شێكی دیكه‌ی پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌تیف شێخ عومه‌ر گوته‌بێژی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به گره‌نتی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه، رایگه‌یاند: گره‌نتی هه‌موو رێككه‌وتنێك متمانه‌یه، ئه‌و متمانه‌یه‌ش چه‌ند ساڵێكه ئێمه و پارتی دروستمان كردووه، هه‌روه‌ها پێشتریش جه‌نابی كاك مه‌سعود و كاك كۆسره‌ت قسه‌یان ئاڵوگۆڕكردووه و متمانه‌یه‌كی تازه‌یان دروستكردووه به گرنگیدان به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌رووی كرده‌ییه‌وه وه‌ك گوترا لیژنه‌یه‌ك دروستكراوه بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ش گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌حمود محه‌مه‌د، وێڕای ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی باس نه‌كرد، به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه كه هیچ شتێكی نهێنیان واژۆ نه‌كردووه، له‌مباره‌یه‌وه زیاتر گوتی: ئێمه شتێكی نهێنیمان واژۆ نه‌كردووه، له كاتی پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه هه‌ر بابه‌تێك هه‌بێت دێته ئاراوه و ئاشكرا ده‌كرێن، به‌ڵام له راستیدا ده‌بێت بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌وه ئه‌وكات خاڵ به خاڵی رێككه‌وتنه‌كه بۆ هاووڵاتییان روون ده‌بێته‌وه.









