له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ئه‌نجامى به‌رایى هەردوو پارێزگاى دهۆك و كه‌ركووكی راگه‌یاند. به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كان، له دهۆك پارتى یه‌كه‌مه، یه‌كگرتوو دووه‌مه و هاوپه‌یمانى سێیه‌مه. هەروەها له كه‌ركووك، یه‌كێتى یه‌كه‌مه، هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى دووه‌م و به‌ره‌ى توركمانى سێیه‌مه.
بەگوێرەی راگەیاندنەكە:
لە دهۆك: پارتی زیاتر لە ٣٤٨ هەزار دەنگی هێناوە. یەكگرتوو زیاتر لە ٤٣ هەزار دەنگ. هاوپەیمانی زیاتر لە ٢٥ هەزار دەنگ. یەكێتی زیاتر لە ٢٥ هەزار دەنگ. نەوەی نوێ زیاتر لە ١٧ هەزار دەنگ. گۆران زیاتر لە سێ هەزار دەنگ. |