2018-04-21

خه‌بات  نه‌به‌ز روستایی

لارس كریستەر ئۆلسۆن سەرۆكی‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬خولەكانی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬گوتی‮: ‬یەكگرتووی‮ ‬خولە گەورەكانی‮ ‬ئەوروپا كۆك نییە لەگەڵ پرۆژەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێ(فیفا‮) ‬بۆ زیادكردنی‮ ‬هەڵبژاردەكان لەمۆندیالی‮ ‬2022 و‮ ‬ژمارەكانی‮ ‬دواتری‮ ‬جامی‮ ‬جیهانی‮ ‬یانەكان‮.خوله‌كانی ئه‌وروپا پرۆژه‌ی فیفا بۆ زیادكردنی هه‌لبژاردنه‌كانی مۆندیال ره‌تده‌كاته‌وه‌ ‬ئێستا فیفا پرۆژەیەكی‮ ‬لەبەردەستدایە بۆ زیادكردنی‮ ‬هەڵبژاردە بەشداربووەكانی‮ ‬مۆندیال لە‮ ‬32 هەڵبژاردە بۆ‮ ‬48 تا مۆندیالی‮ ‬2026? بەڵام گیانی‮ ‬ئینڤانتینۆ سەرۆكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬گوتی‮: ‬ئەم پرۆژەیە بۆ مۆندیالی‮ ‬2022ی‮ ‬قەتەریش ئامادەیە،‮ ‬بەڵام‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬خولەكانی‮ ‬ئەوروپا‮ ‬كە32خولی‮ ‬پیشەگەر لە‮ ‬25 دەوڵەتی‮ ‬ئەوروپا لەخۆ دەگرێت،‮ ‬ئەم‮ ‬پرۆژەیەیان رەتكردەوە بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ژمارەی‮ ‬یاریی‮ ‬و ركابەرییەكان زیاتر دەكات‮. ‬ئۆڵسۆن بۆ رۆژنامەی‮ ‬تایمزی‮ ‬بەریتانی‮ ‬گوتی‮: ‬ئێمە ئامادەی‮ ‬هەر گۆڕانكارییەكین لە خشتەی‮ ‬یارییەكان لەپێناو زیادكردنی‮ ‬هەڵبژاردەكانی‮ ‬مۆندیالی‮ ‬2022? بەڵام پێشتر نەرمیمان نواند بۆ رێگەدان و بەڕێوەچوونی‮ ‬ئەم مۆندیالە لەوەرزی‮ ‬زستان،‮ ‬لەسەر وادەی‮ ‬یارییەكان رێككەوتین،‮ ‬بەڵام ئامادە نین ماوەی‮ ‬ركابەرییەكانی‮ ‬جامی‮ ‬جیهانی‮ ‬درێژ‮ ‬بكرێنەوە‮. ‬لەساڵی‮ ‬2015 فیفا رایگەیاند كە مۆندیالی‮ ‬2022 لە دوایین دوو مانگی‮ ‬ساڵدا ئەنجام دەدرێن،‮ ‬وەكو هەوڵێك لە پاراستنی‮ ‬یاریزانان لەوەرزی‮ ‬گەرمای‮ ‬بەرزی‮ ‬قەتەر لەمانگی‮ ‬حوزەیران و تەممووز،‮ ‬ئەمەش وایكرد كە چەندین خولی‮ ‬ئەوروپا خشتەی‮ ‬یارییەكانیان بگۆڕن‮. ‬چاوەڕێ دەكرێت فیفا بڕیاری‮ ‬زیادكردنی‮ ‬هەڵبژاردەكانی‮ ‬مۆندیالی‮ ‬2022 قەتەر لە كۆبوونەوەی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬لەتەمموزی‮ ‬داهاتوو رابگەیەنێت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌