خهبات: هاوار مورتكەیی
دیارە پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەستەبەركردنی تەواوی مافە دەستوورییەكانی گەلەكەمان و هەڵگرتنی سزا و هەڕەشەكانی سەر كوردستان، هەڵبژاردن لە هەموو هەل و مەرجێكدا بە میكانیزم و رێگەیەكی خەباتی مەدەنی و دیموكراتییانە دەزانێت بۆ داكۆكی لە مافەكانی كورد و كوردستانیان.
هەروەها لە بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 2018 هاتووە كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە مافی خەڵكی كوردستانی لە پێش هەموو شتێكەوە داناوە، خەبات دەكەین پێگەی كورد و كوردستان لە عێراق و دەرەوە بەهێز بێت. هەروەها لەگەڵ پارتەكانی دیكەی عێراقدا كاردەكەین كە هەمان تێڕوانینیان لەسەر عێراقی فیدراڵ هەیە و باوەڕیان بە پێكەوەژیان و فرە رەنگییە. پارتی، بەردەوام دەبێت لە تێكۆشان و دیالۆگی جدی لەگەڵ هەموو لایەك بۆ تێگەیشتن لە مافی چارەنووسی گەلی كوردستان بە شێوازی ئاشتیانە و بۆ بەدیهێنانی پێكەوەژیان و سەقامگیری و مسۆگەركردنی ئەو مافە رەوایە بۆ گەلی كوردستان.
شەترەنجزانانی كوردستان لیستی 184 بە شیاوترین لیست دەزانن كە لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا دەنگی پێ بدەن: بڕوامان بە لیستی 184 هەیە، دڵپاك عەلی دەڵێت: ئەگەر بگەڕێینەوە هەڵوێستی دواوەی حزبەكان و هەڵسەنگاندنیان لەبەرامبەر داكۆكی كردن لە مافە دەستوورییەكانی كورد، دەبینین نوێنەرانی پارتی لە بەغدا دڵسۆزانە بە ئەركی خۆیان هەستاون و شەڕێ دەستووری مافەكانی ئێمەیان كردووە، هەر ئەوان شایستەی ئەوەن كە نوێنەرایەتی ئێمە بەكەن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێمە بۆ ئەوە دەنگ بە لیستی 184 دەدەین چونكە بڕوامان پێیان هەیە كە بەرژەوەنییەكانی میللەتەكەیان دەخەنە سەرووی بەرژەوەندییەكانی تر، دەنگدان بە لیستی 184 دەنگدانە بە پارێزگاری كردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان.
كازێوە سەڵاح: سەرەڕای ئەوەی كە لیستی 184 لیستێكی خزمەتگوزار و ئاوەدانیی كوردستانە، لەهەمان كاتیش هەمیشە پاڵپشتی وەرزش بووە، لیستی 184ی پارتی لیستی داكۆكی كردنە لە مافی یەكەبەیەكی تاكی كوردستان و لیستی شەهیدان بووە، كە بە پێشكەشكردنی هەزاران شەهید و بریندار، كوردستان و عێراق و جیهانیشیان لە تیرۆریستانی داعش پاراست، ئەمە بەسە بۆ ئەوەی بڕوا و متمانەی تەواویان پێ بكەین كە سبەی لە بەغداش بەهەمان گڕو تین و هەڵوێستەوە پارێزگاریمان لێ دەكەن.
دانەر غەفووری: دەنگدان بە لیستی 184ی پارتی دیموكراتی زامنكردنی مافە دەستوورییەكانمان دەبێت لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێمە وەكو یاریزانە گەنجەكانی هەولێر نابێ خوێنی شەهیدان و قوربانیانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بیر بكەین كە لە پێناو ئازادی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان بەخشیویەتی، لەسەرمان كە لە 21/5 بچینە سەر سەندووقەكانی دەنگدان و بۆ ئایندەیەكی گەش و ئاسۆیەكی روونتر دەنگ بە لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەین.
بەدەنگەكانمان پشتیوانی لە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەین، رۆژی دەنگدان دەكەینە كەرنەڤالی ئازادی و لە پێناو ژیان و گوزەرانێكی باشتر دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەین.
شەنگ مەسعوود: بۆ ئەوە ئێمە دەنگ بە لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەین تا سازش لەسەر مافەكانمان نەكرێت و بۆ ئاسوودەیی گیانی ئەو هەزاران شەهیدەی خۆیان كردە قوربانی پاراستنی هەرێمی كوردستان دەنگ بە كاندیدانی پارتی دەدەین، لیستی 184 لیستی سەربەخۆخوازانە و هەمیشە كارنامەی ئەوەبووە كە كوردستان لە دوژمنان بپاریزێت و پێشەنگی حزبەكان بووە لە بەرگری كردن لە هەرێمی كوردستان و پاراستنی ئەو قەوارەیەی كە قوربانی زۆری لەپێناویدا نراوە، ئێمە بڕوای تەواومان بە كاندیدانی پارتی هەیە كە لە بەغدا بتوانن بەرگری لەمافەكانمان بكەن و بمانگەیەننە ئامانجە مەزنەكە، رۆژی 211/5 هەموومان دەچینە سەر سەندوقەكانی دەنگدان و ویژدانمان بە دەنگدان بۆ لیستی 184 ئاسوودە دەكەین.