| پۆلیسى هه‌ولێر وه‌ڵامى كه‌ی ئێن ئێن ده‌داته‌وه : سهندوقهكانى ده‌نگدان نه‌ڕفێندراون و له‌شوێنى خۆیانن |
2018-05-14 |
 |
|
|
پێش نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ عه‌مید عه‌بدولخالق به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند : له‌سه‌ر هاوڵاتیان پێویسته له‌كاتى ئاهه‌نگ گێڕانیان له‌دوای ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ، به‌شێوه‌یه‌كى ئارام و دور له‌توندو تیژى خۆشى خۆیان ده‌ڕ ببڕن ، وه ڕێكارى یاسایی به‌شێوه‌ی توند ده‌گرینه به‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ته‌قه ده‌كه‌ن له‌كاتى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان ، بۆیه قه‌بوڵ ناكرێت له‌هیچ كه‌سێك به‌م شێوه‌یه ئاهه‌نگ بگێڕێت به‌ته‌قه‌كردن . به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند : ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌شارى هه‌ولێر بێ گرفت و كێشه به‌ڕێوه‌چوو ، وه‌هیچ حاڵه‌تێك ڕوینه‌داوه جێگاى نیگه‌رانى بێت پۆلیس و ده‌زگاكانى ئه‌منى بێ جیاوازى سه‌رو ماڵى سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و لایه‌نه‌كانى پاراستووه . عه‌مید عه‌بدوڵخالق ته‌لعه‌ت له‌باره‌ى میدیاكانه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت : پێویسته هه‌واڵ و كاره‌كانیان به‌شێوه‌ی ئارام و دروست ببه‌ن به‌ڕێوه ، به‌داخه‌وه كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا كه‌ی ئێن ئێن بڵاوى كردووه‌ته‌وه گوایه سه‌ندوقى ده‌نگدان له‌شارى هه‌ولێر به‌ره‌و شوێنێكى نادیار ڕفێندراوه ، ئێمه ڕه‌تى ئه‌و هه‌واڵه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه سه‌رتاپاى هه‌واڵه‌كه نادروسته و سه‌ندوق و نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان له‌شوێنى خۆیانن ، وه‌په‌یوه‌ندیشمان كردووه به‌كۆمسیۆن ئه‌وانیش ڕایده‌گه‌یه‌نن كه به‌ڵێ هیچ خروقاتێك و پێشێلكاریه‌ك ڕوینه‌داوه كه سه‌ندوق بردرابێت . |
| |
|
|
|