خەبات: عەلی بانیشاری
مامۆستایانی زانكۆ پشتگیری خۆیان بۆ لیستی 184ی پارتی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتدەكەنەوە و دەڵێن: پارتی حیزبێكە پێش هەموو شتێك خەمی خاك و نیشتیمانییەتی. مامۆستایەكی زانكۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەكات تەنها پارتییە كە دەتوانێت رووبەڕووی دوژمنانی كورد بوەستێتەوە. ئەو مامۆستایە گوتی: رابردوو شاهیدی ئەوەیە كە پارتی هەمیشە لە سەنگەری قوربانیدان و بەرگریدا بووە و نەیهێشووە قەوارەی هەرێمی كوردستان لەناو بچێت.
پ.د.عەبدوڵڵا خورشید، مامۆستا لە كۆلێژی ئادابی زانكۆی سەلاحەدین بۆ خەبات دەڵێت: بۆیە دەنگ بە لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم، چونكە هەر پارتییە هەرێمی كوردستانی پاراستووە و لەسایەی ئەو ئاسایشی ناوچەكە بەرقەرارە. ئەو دەشڵێت: پارتی ئەو هێزەیە كە دەبێت هەمووان متمانەی پێ ببەخشن، چونكە چەندین داستانی مێژووی تۆماركردووە. ئەو مامۆستایەی زانكۆی باس لەوە دەكات بەرنامەی پارتی بەرنامەیەكە كە پرسی نەتەوەیی لە خۆ دەگرێت و ئەو حیزبە لە پێش هەموو شتێكەوە خەمی خاك و نیشتیمانی هەیە.
بەبۆچوونی عەبدوڵلا خورشید، دەنگدان بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگدانە بە ئایندەی كوردستان و پارتی پارێزەری تەواوی كوردستانە. ئەو گوتیشی: من لەگەڵ تەواوی بەرنامەی پارتیم بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دڵنیام زۆربەی هاوڵاتیانی كوردستانیش هەمان بۆچوونی منیان هەیە. ناوبراو هەروەها دەشڵێت: 12ی ئەم مانگە پارتی وەڵامی لە رێگەی سندوقی دەنگدانەوە وەڵامی هەموو ناحەزانی كوردستان دەداتەوە، بەمەش پێگەی كورد لە بەغدا بەبەهێزی دەمێنێتەوە.
د.ئەرشەد حاجی سدیق، مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر دەڵێ: بڕوام وایە پارتی تاكە هێزێكە كە بتوانێت پێداگیری لە مافەكانی كورد لە چوارچێوەی دەستووردا بكات و رێگەنەدات بە چاوساندنەوەی كورد و پێشێل كردنی مافەكانمان لەلایەن سەركردە شۆڤێنیەكانی عێراقەوە. لەبارەی بەرنامەی پارتی بۆی هەڵبژاردنەكانی 12ی 5 ناوبراو بۆخەبات گوتی: متمانەی تەواو هەیە كە بەرنامەی پارتی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تۆكمەیە و سەرجەم سێكتەرەكانی لە خۆگرتووە و كاندیدەكانیش خەڵكانی ئەكادیمی و زمانزانن و نیشتیمان پەروەر و خاوەنی چەندین ساڵ خزمەتن لە بوارەكانی خۆیاندا.
د.ئەرشەد حاجی سدیق گوتیشی: بۆ ئەوەی بتوانین بەرامبەر دژایەتییەكانی بەغدا رابوەستین و دوژمن زەفەرمان پێ نەبات پێویستە هەمووان دەنگمان بۆ لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان بێت. دەشڵێت: پارتی هەڵگری بیرۆكەی سەربەخۆییە و دەیەوێت كوردستان بەهێز بێت و لەسەر ئاستی دەرەوەش جێگەی متمانە بێت، ئەو پێی وایە رابردوو شاهیدی ئەوەیە كە پارتی هەمیشە لە سەنگەری قوربانیدان و بەرگریدا بووە و نەیهێشووە قەوارەی هەرێمی كورستان لەناو بچێت.
یادگار محەمەد ئەرگوشی، مامۆستا لە بەشی شوێنەواری زانكۆی سەلاحەدین سەبارەت بە هۆكاری دەنگدانی بە لیستی 184ی پارتی گوتی: من متمانە بە حیزبێك دەبەخشم كە زیاتر لە نیوو سەدەیە لە خەباتدا و تائێستاش شەڕ لەسەر مافەكانی گەلەكەی دەكات و ئامادەش نییە سەنگەر بۆ دوژمنانی كورد چۆڵ بكات. بۆخەبات گوتیشی: دەنگی خۆم و خێزانەكەشم بۆ لیستی 184ی پارتییە، چونكە هەر ئەم حیزبە پێشەنگە لە رووی ئاوەدانی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە و گرنگیدان بە خانەوادەی شەهیدان. داواشیكرد ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە رۆژی هەڵبژاردندا دەنگیان بۆ پارتی بێت، چونكە وەكو خۆی دەڵێ: پارتی پارێزەری كوردستانە.
عوسمان تاهیر، مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بەخەباتی گوت: بۆیە دەنگم بۆ پارتییە، چونكە ئەو حیزبە سەركردایەتییەكی تۆكمە و بەهێز و كەسانی نەتەوەیی هەڵدەبژێرێت. گوتیشی: كاندیدانی پارتی لە چوارچێوەی یەك بڕیار كار دەكەن تا مافەكانی نەتەوەیی كورد بەدەست بێنن و بگەن بە ئامانجی سەرەكی كە سەربەخۆیی كوردستانە. ناوبراو دەشڵێت: پارتی هەمیشە هەوڵی یەكبوون و یەكدەنگی گەلانی كورستانی داوە و سەركردایەتییەكەشی یەك بڕیاردەری كۆتایی و یەكلاكەرەوەی هەیە بۆیە كەس تائێستا نەیتوانیووە پارتی لە ئامانجی راستەقینە دوربخاتەوە. عوسمان تاهیر پێی وایە تا پارتی بەهێزتر بێت دەنگی كورد زیاتر دەبسترێت بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی.