2018-05-03

خه‌بات: هاوار مورتكەیی‮

‬‮لەمیانی‮ ‬بانگەشەی‮ ‬هەلبژاردن و سەركەوتنی‮ ‬لیستی‮ ‬184‮ ‬و لیستی‮ ‬شەهیدان و پارێزەری‮ ‬ووڵات، ‮ ‬لەماڵی‮ ‬هەریر بۆ كاروچالاكی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و تەندروستی‮ ‬و بە ئامادەبوونی‮ ‬عەلی‮ ‬حوسێن ئەندامی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و كارگێرانی‮ ‬لقی‮ ‬24‮ ‬سەفین و بەرپرسی‮ ‬ناوچەی‮ ‬هەریرو ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬توێژی‮ ‬لاوانی‮ ‬دەڤەرەكە رێورەسمێك بۆ هاوكاری‮ ‬كردنی‮ ‬تیپە میللییەكانی‮ ‬ناوچەكە بەرێوەچوو‮.‬

عەلی‮ ‬حوسێن وێرای‮ ‬باسی‮ ‬رۆلی‮ ‬لاوان و كاریگەری‮ ‬لاوان لە نێوهه‌موو كایەكانی‮ ‬وڵات و تایبەت وەرزش بەبایەخەوە بۆ پێشكەوتنی‮ ‬ئایندەی‮ ‬كوردستان باسكرد،‮ ‬دواتر داوای‮ ‬لەلاوان كرد لە هه‌ڵبژاردن رۆلی‮ ‬كاریگەر ببینن و لیستی‮ ‬شەهیدان و لیستی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬و ئەو لیستەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە دوژمنان پاراست بەربژێرن،‮ ‬تەئكیدی‮ ‬كردەوە لاوان تەنها لەنێو ئەم لیستەدا دەتوان زامنی‮ ‬مافەكانیان بكەن،‮ ‬بۆ ئەم ئەركەش داوای‮ ‬لە وەرزشوانان كرد هەموو بەیەكەوە هەنگاو بۆ سەركەوتنی‮ ‬كاندیدان و لیستی‮ ‬184‮ ‬بنێین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌