| عززه‌ت دووری: تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌مریكا له ئێران نادات |
2018-04-08 |
 |
|
|
ئه‌مینداری گشتی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو رایده‌گه‌ێنێ،ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان له زیندانه‌كان ئازاد نه‌كرێن و مافه‌كانیان پێنه‌درێت، ئه‌وا جه‌نگ له دژی حكوومه‌تی سه‌فه‌وی و پێگه‌كانی ئێران راده‌گه‌یه‌نین،هه‌روه‌ها ده‌شڵێ،تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌مریكا له ئێران نادات و ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت ته‌نها پروپاگه‌نده‌یه.
عززه‌ت دووری، ئه‌مینداری گشتی حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌كراو، ، به‌بۆنه‌ی 7ی نیسان، ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حزبی به‌عس،له‌گرته ڤیدیۆیه‌كدا كه له‌نێو تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان له زیندانه‌كان ئازاد نه‌كرێن و مافه‌كانیان پێنه‌درێت، ئه‌وا جه‌نگ له دژی حكوومه‌تی سه‌فه‌وی و پێگه‌كانی ئێران راده‌گه‌یه‌نین و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بی و رۆژئاواییه‌كان ده‌كه‌ینه ئامانج، كه پشتگیری له حكوومه‌تی سه‌فه‌وییه‌كان ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: وێڕای هه‌موو كۆسپێك، به به‌رده‌وامی پشتگیری سعوودیه ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه ده‌زانین ئێستا عه‌ره‌بستانی سعوودیه رووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌و پیلانه بووه‌ته‌وه، كه پێشتر له‌سه‌ر عێراق، لیبیا و یه‌مه‌ن جێبه‌جێ كرابوو.
گوتیشی: با قه‌ته‌ر باش بزانێت، به زیانپێگه‌یاندن به وڵاتانی كه‌نداو هیچی ده‌ستناكه‌وێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهانیشی له‌پشت بێت.
دووری جه‌ختیشیكرده‌وه كه تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌مریكا له ئێران نادات و ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت ته‌نها پروپاگه‌نده‌یه.
شایانی باسه تا ئێستا ئه‌و گرته ڤیدیۆیه به ته‌واوه‌تی پشت‌راست نه‌كراوه‌ته‌وه. |
| |
|
|
|