| سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەكات |
2018-05-15 |
 |
|
|
سەرۆک بارزانی بهبۆنهی یادی پەنجاو شەش ساڵەی دامهزراندنی یهكێتیی مامۆستایانی كوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بهرێزان سكرتێر و ئهندامانی سكرتاریهتی یهكێتیی مامۆستایانی كوردستان سڵاو و رێز بهبۆنهی یادی پەنجاو شەش ساڵەی دامهزراندنی یهكێتیی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزباییهكی گهرم ئاراستهی ئێوه و سهرجهم مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان دهكهم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم. مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ ئەركی پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیار بۆ گەلەكەیان، لە خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەییدا سەربەرزانە هاوشانی پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگریكردن بوونە و دەیان شەهیدیان پێشكەش بە كوردستان كردووە. لە رێگەی یەكێتیەكەتانەوە، سوپاسی هەڵوێست و ئیرادە و دڵسۆزی سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەكەم بەرامبەر بۆ تەحمول كردنی بارودۆخی سەخت و دژوار و بەردەوام بوون لەئەركی پیرۆزی سەرشانیان. چاوەڕوانین لە مامۆستایانی كوردستان، رۆڵەكانمان بە ئومێدێكی بونیادنەرانەوە و بە پەروەردەیەكی پێشكەوتووانە بە زانست و خۆشەویستی وڵاتەوە پەروەردە بكەن.
هەر شاد و سەرکەوتوو بن مەسعوود بارزانی 15ـی5ـی2018
|
| |
|
|
|