مالپەری فەرمی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی رایگەیاند كە وەرزی یاریزانی ئیتاڵی ماركۆ ڤیراتی بەهۆی پێكانەوە كۆتایی هات. ماڵپەڕی كالیچیۆ مێركاتۆش رایگەیاند كە ماركۆ ڤیراتی وەرزی بەفەرمی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان كۆتایی، بەهۆی ئەو پێكانەی لەسەر ئاستی بەستەرەكانی ئەژنۆی تووشی هاتووە.
ماڵپەڕی ناوبراو دەڵێت: ناوبراو بۆ كۆتایی مانگی حوزەیران ئامادە دەبێتەوە، واتا لەئامادەكارییەكانی وەرزی تازە، هەروەها ڤیراتی ناتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەیارییە دۆستانەكانی بەرامبەر هەڵبژاردەكانی سعودیەو فەرەنساو هۆڵەندا بەشداری بكات.