2018-05-16

تەحسین زراری‮/ ‬ئەنقەرە
ئیسرائیل چ مانایەكی‮ ‬بۆ ئەمەریكا هەیە
یەكێك لە هۆكارەكانی‮ ‬گرنگی‮ ‬ناوچەی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بۆ ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا پەیوەندی‮ ‬ڕاستەوخۆی‮ ‬بە بوونی‮ ‬ئیسرائیلەوە هەیە،‮ ‬ئەمە هەر لە دوای‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسرئیل لە ساڵی‮ ‬1948ەوە زۆر بە ئاشكرا‮ ‬ڕەنگی‮ ‬داوەتەوە،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬سیاسەتیی‮ ‬ئەمەریكا لە ناوچەكە وەستاوە لەسەر پاراستنی‮ ‬بەرژەوندییەكانی،‮ ‬لێرەدا ئیسرائیل وەكو دەوڵەتێك لەسەر ئاستی‮ ‬ناوچەكە بۆ ئەمەریكا وەك هێلی‮ ‬سوور هەژمار دەكرێت،‮ ‬بەو مانایەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسرائیل بۆ ئەمەریكا لە خانەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬ژیاری‮ ‬و ئامانجی‮ ‬لە پێشینە دادەنرێت،‮ ‬هەر بۆیە هاوكاری‮ ‬و‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬ئیسرائیل بە‮ ‬یەكێك لە خاڵە نەگۆڕەكان دادەنرێت لە سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا لەسەر ئاستی‮ ‬ناوچەكەدا،‮ ‬هەر مەترسی‮ ‬و هەڕەشەیەكیش لەسەر ئاسایشی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسرائیل بە مەترسی‮ ‬و هەڕەشەی‮ ‬جیدی‮ ‬هەژمار دەكرێت لەسەر بەرژەوەندییەكانی‮ ‬ئەمەریكا‮. ‬كەواتە سیاسەتی‮ ‬ئەمەریكا لەناوچەكە لەسەر‮ ‬بنەمای‮ ‬پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬بینا كراوە‮. ‬بەو مانایەی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسرائیل بە بگۆڕی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دادەنرێت لە سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمەریكا لە هەمبەر ناوچەكە‮.‬
هاتنی‮ ‬ترەمپ و بڕیاری‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬باڵیۆزخانەی‮ ‬ئەمەریكا بۆ ئۆرشەلیم‮ ‬
دۆناڵد پرەمپ لە كاتی‮ ‬پروپاگەندی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬لە‮ ‬6ی‮ ‬تشرینی2016 ‮ ‬بەر لە هەڵبژاردنی‮ ‬وەك سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬یەكێك لە بەڵێنەكانی‮ ‬ترەمپ ئەوە بوو‮ ‬كە ئۆرشەلیم‮ "‬قودس‮" ‬وەك پایتەخی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسرائیل بناسێنێت و باڵیۆزخانەی‮ ‬ئەمەریكاش لە تەل ئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم‮ "‬قودس‮" ‬بگوازێتەوە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬ئەمە بڕیارێكی‮ ‬نوێ نەبوو لە ئیدارەی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬بەڵكوو ئەم‮ ‬بڕیارە‮ ‬لەلایەن كۆنگرێسی‮ ‬ئەمەریكاوە لە ساڵی‮ ‬1995‮ ‬دەركراوە،‮ ‬بەڵام بە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەوكات گفتوگۆی‮ ‬جددی‮ ‬لەبارەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتیی‮ ‬نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لەئارادابوو،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬كێشە لە پرۆسەكە دروست نەبێت،‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬بڕیارەكە دواخرا‮. ‬كەواتە بڕیاری‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬باڵیۆزخانەی‮ ‬ئەمەریكا لە تەل ئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم،‮ ‬سێ سەرۆك پێش ترەمپ وەكو بڕیار بوونی‮ ‬هەبوو،‮ ‬واتە لە سەردەمی‮ ‬بێل كلینتۆن،‮ ‬جۆرج بۆشی‮ ‬كوڕ‮ ‬و سەردەمی‮ ‬باراك ئۆباما،‮ ‬ئەمە بڕیاری‮ ‬لەسەر دراوبوو،‮ ‬بەڵام نەخرابووە بواری‮ ‬جێبەجێكردنەوەوە‮. ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ترەمپ وەك سەرۆك هەڵبژێردرا،‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬لە‮ ‬6ی‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەمی‮ ‬2017‮ ‬بڕیاریدا كە ئۆرشەلیم‮ "‬قودس‮" ‬وەك پایتەختی‮ ‬وڵاتی‮ ‬ئیسرائیل بناسێنێت و لە ماوەی5 ‮ ‬بۆ6 ‮ ‬مانگدا باڵیۆزخانەی‮ ‬ئەمەریكاش لە تەل ئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم‮ "‬قودس‮" ‬بگوازێتەوە‮ . ‬ئەم بڕیارەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا كاردانەوەی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬و جیهانی‮ ‬زۆری‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا هێنا‮. ‬بە جۆرێك كە بەشی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬وڵاتان لە دژی‮ ‬ئەم بڕیارەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ئەمەریكا وەستانەوە‮. ‬بەڵام دژ وەستانەوەی‮ ‬وڵاتی‮ ‬جیهان نەبووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ئەمەریكا بە سەرۆكایەتی‮ ‬پرەمپ لە بڕیارەكەی‮ ‬پاشگەز بێتەوە‮.‬
كاردانەوەكان لە بەرانبەر بڕیارەكە
لەگەڵ دەركردنی‮ ‬بڕیارەكە لە لایەن ترەمپەوە هەم لەسەر ئاستی‮ ‬ناوچەكە‮ ‬هەمیش لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان كاردانەوەی‮ ‬توندی‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا هێنا‮. ‬بە مەبەستی‮ ‬پاشگەزبوونەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ئەمەریكا لە بڕیارەكە لەسەر پێشنیاری‮ ‬میسر ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان داوای‮ ‬لە ئیدارەی‮ ‬ئەمەریكا كرد پاشگەز بێتەوە لە بڕیاری‮ ‬ناساندنی‮ ‬ئۆرشەلیم‮ "‬قودس‮" ‬وەك پایتەختی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسرائیل و گواستنەوەی‮ ‬باڵیۆزخانەی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬لە تەل ئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئەمەریكا ئەم هەوڵەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬بەكارهێنانی‮ ‬ڤیتۆ‮ ‬ڕەتكردەوە‮. ‬ئەگەر ئەم پرۆژەیە جگە لە ئەمەریكا ئەندامانی‮ ‬تری‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش و ئەندامانی‮ ‬كاتیەوە پاڵپشتی‮ ‬كرا‮. ‬دواتر لە‮ ‬21‮ ‬كانوونی‮ ‬یەكەمی‮ ‬2017‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬گشتیی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەم بڕیارەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ئەمەریكاوە كۆبوونەوەیەكی‮ ‬سازدا‮. ‬لە كۆبوونەوەكە لە كۆی‮ ‬ئامادبوونی‮ ‬نوێنەری‮ ‬172‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬128‮ ‬دەوڵەت لە دژی،9 ‮ ‬دەوڵەت لەپاڵ بڕیارەكە ئیدارەی‮ ‬ئەمەریكا و نوێنەری35 ‮ ‬دەوڵەتیش بێلایەنیان هەڵبژارد‮. ‬هەر‮ ‬یەكسەر دوای‮ ‬بڕیارەكە ترەمپ ئەوەی‮ ‬ڕاگەباند كە پێداچوونەوە بە هەڵوێستی‮ ‬خۆیان دەكەن،‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئەو دەوڵەتانەی‮ ‬كە دژی‮ ‬ئەم بڕیارە وەستانەوە‮. ‬ئەم هەڵوێستەی‮ ‬ترەمپ وەك كاردانەوەیەك بوو لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی‮ ‬كە نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان دەری‮ ‬كرد بەپێچەوانەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئیدارەی‮ ‬ئەمەریكا‮. ‬سەرەڕای‮ ‬ئەم هەڵوێستەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان لەسەر ئاستی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهانی‮ ‬و ناوچەكەش خۆپیشاندان و ناڕەزایی‮ ‬جۆراوجۆر رێكخران،‮ ‬پاڵپشتیكردن‮ ‬لە بڕیارەكەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و بۆ ئیدانەكردنی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ناساندنی‮ ‬ئۆرشەلیم وەك پایتەختی‮ ‬ئیسرائیل لە لایەن ئیدارەی‮ ‬ترەمپ و هەروەها گواستنەوەی‮ ‬باڵیۆزخانەی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬لە تەل ئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم‮. ‬
ترەمپ بەڵێنەكەی‮ ‬جێبەجێكرد
دوای5 ‮ ‬مانگ و نزیكەی‮ ‬دە‮ ‬ڕۆژ لە دەركردنی‮ ‬بڕیارەكە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬14ی‮ ‬مایس2018 ‮ ‬لە ساڵڕۆژی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دوڵەتی‮ ‬ئیسرائیل بەشێوەیەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬مەراسیمی‮ ‬گواستەوەی‮ ‬باڵیۆزخانەی‮ ‬ئەمەریكا لە تەل ئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم‮ ‬ڕێكخرا و‮ ‬لە مەراسیمەكەدا جگە لە لایەنی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬و ئیسرائیلی‮ ‬بەپێی‮ ‬سەرچاوەكانی‮ ‬هەواڵ نوێنەری32 ‮ ‬دەوڵەتیش بەشداری‮ ‬ڕێوڕەسمەكە بوون‮. ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێكی‮ ‬ڤیدۆییدا كە بۆ كردنەوەی‮ ‬مەراسیمەكە ناردبووی،‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬لە گەلی‮ ‬ئیسرائیل كرد و‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەكرد كە ئەم مەراسیمە وەك دەستكەوتێكی‮ ‬زۆر گرنگ تۆمار دەكرێت لە مێژوودا و ئەم‮ ‬ڕۆژەشی‮ ‬بە‮ ‬ڕۆژێكی‮ ‬گەورە ناوزەند كرد‮. ‬هەر لە پەیامەكەیدا جەختی‮ ‬لەوەشكردەوە كە لەمەودوا ئیسرائیلیش وەكو هەر دەوڵەتێكی‮ ‬تر بوو بە خاوەنی‮ ‬پایتەختی‮ ‬فەرمی‮ ‬خۆی،‮ ‬تەواوی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬ئیداری‮ ‬ئەمەریكاشی‮ ‬بۆ ئیسرئیل دووپاتكردەوە لە هەر چەشنە هاوكارییەك كە لە بەرژەوەندی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئیسرئیل دابێت‮. ‬هەروەها لە میانەی‮ ‬مەراسیمەكەدا سەرۆك وەزیرانی‮ ‬ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ لە بەرامبەر شاندی‮ ‬بەشداربووی‮ ‬ئەمەریكا گوتی‮: ‬هیچ دۆستێكمان لە ئێوە گەورەتر نییە،‮ ‬ئەم‮ ‬ڕۆژەشی‮ ‬بە‮ ‬ڕۆژێكی‮ ‬گەورە،‮ ‬سەركەوتن و مێژوویی‮ ‬وەسفكرد‮.‬
كردنەوەی‮ ‬مەراسیمی‮ ‬باڵیۆزخانەكە و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان
لەگەڵ رێكخستنی‮ ‬مەراسیمەكە فەلەستینییەكان‮ ‬ڕژانە سەر شەقام بۆ ئیدانەكردن و ناڕەزایی‮ ‬بەرامبەر بەكردنەوەی‮ ‬باڵیۆزخانەی‮ ‬ئەمەریكا لە قودس،‮ ‬لە ئەنجامی‮ ‬ناڕەزایەتییەكاندا بەپێی‮ ‬سەرچاوە هەوڵییەكان نزیكەی60 ‮ ‬كەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە2 ‮ ‬هەزار كەسیش بریندار بوونە‮. ‬بەم پێیە ئەم هەنگاوەی‮ ‬ئەمەریكا توندوتیژییەكان لە شارەكە بەرەو هەڵكشانی‮ ‬زیاتر دەبات‮. ‬بەو مانایەی‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬تر لە توندوتیژی‮ ‬و ململانێ لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەكان دەستپێدەكات‮. ‬توندوتیژییەكانیش تەنها لەو شارە قەتیس نابنەوە،‮ ‬بەڵكو پەڵدەهاوێت بۆ شارەكانی‮ ‬تر و تەنانەت لەسەر ئاستی‮ ‬ناوچەكەش ئەگەری‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬گەورە و توندوتیژی‮ ‬لێ چاوەڕوان دەكرێت‮. ‬بەڵام پێناچێت ناڕەزایەتییەكان بتوانن لە بەرامبەر ئەم هەنگاوەی‮ ‬ئەمەریكا و ئیسرائیل دەرئەنجامی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬لی‮ ‬بەرهەم بێت‮. ‬چونكە ئەمەریكا بەبێ گۆێدانە هەڵوێستی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و دەوڵەتانی‮ ‬جیهان بڕیارەكەی‮ ‬خستە بواری‮ ‬جێبەجیكردنەوەوە‮. ‬لە هەمان كاتیشدا چاوەڕوانی‮ ‬ناڕەزایەتی‮ ‬و توندوتیژی‮ ‬لە بەرامبەر ئەم بڕیارە وەك ئەگەرێكی‮ ‬چاوەڕوانكراو وابوو‮. ‬بۆیە لە داهاتوودا جگە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی‮ ‬دەربڕینی‮ ‬فەلەستینییەكان لە ئۆرشەلیم لەسەر ئاستی‮ ‬دەوڵەتانیش چوەڕواندەكرێت هەڵویست وەربگرن‮. ‬بەڵام هەروەكو پێشتر ئاماژەمان پێدا هەڵوێستەكان زیاتر خۆیان لە ئیدانەكردن و ناڕەزایی‮ ‬دەریڕین دەبینەوە لەوەی‮ ‬كە بتوانن لە بواری‮ ‬كرداریدا هەنگاو بنێت‮. ‬ئەمەش كاریگەری‮ ‬ئەوتۆ ناكاتە سەر ئەم هەنگاوەی‮ ‬ئەمەریكا لە بەرامبەر ئیسرائیل‮. ‬بەڵكو بەپێچەوانەوە ئەمەریكا زیاتر هاوكاری‮ ‬و پاڵپشتییەكانی‮ ‬بۆ ئیسرائیل پەرەپیدەدات‮.‬
‮❊ ‬قوتابی‮ ‬ماستەر-زانكۆی‮ ‬غازی‮-‬ئەنقەر‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌