| بەرپرسیاریەتی پارتی و بارزانیی تەنیا لەپێناو بەرژوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانییە |
2018-05-14 |
 |
|
|
رێبوار حەمەلاو شوانی دروشمەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەپێی قۆناغ و هەلومەرجی سیاسی بەرز كراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەی شانازی و سەروەرییە مێژووییەكانی كورد بۆ پارتی دەگەڕێنەوە، بۆیە خەڵكی كوردستان مافی خۆیانە شانازی بە پارتییەوە بكەن و دەنگ بە لیستی پارتی و كاندیدەكانی ئەو حزبە بدەن. پارتی دیموكراتی كوردستان لیستی بەدیهێنانی خەونەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان و لیستی خوێنی شەهید و ئەنفالكراوانە، لیستی برایەتی و پێكەوەژیانە، لیستی ئاوەدانییە، لیستی خەباتی دەیان ساڵەی مستەفا بارزانییە، كە هەموو ژیانی خۆی بۆ كورد و كوردستان تەرخان كردبوو، بۆیە ئێمە لە رۆژی دەنگدان بە ئەركی خۆمان دەزانین بچووكترین وەفا بەرامبەر بە لیستی بارزانی بكەین، كە ئەویش چوونە سەر سندووقەكانی دەنگدانە و دەنگ بە لیستی پارتی و كاندیدەكانی ئەو لیستە بدەین. ئەو لیستە، لیستی ئازادی و سەربەخۆیی كوردستانە، ئەو دەستكەوتانەی بە دەستمان هێناوە زۆربەیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەڕێنەوە، بۆیە بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانە و دەستكەوتی زیاتر داوا لە خەڵكی ناوچەكە دەكەم دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن. پێوستە ئەو كەسانەی خۆیان كاندید كردووە، كاتێك كە دەردەچن لە بەغدا بە هەموو هێز و توانایەكەوە بەرگری لە مافی كورد بكەن، پارتی دیموكراتی كورد تاكە حزبە لە گۆڕەپانی سیاسییدا كە بە خوێندنەوەی قۆناغەكانەوە دروشمی خۆی بەرز كردۆوتەوە و نەیویستووە بەردێك هەڵگرێ كە توانای هاویشتنی نەبێت، دروشمەكانی پارتی بەپێی قۆناغ و هەلومەرجی سیاسی بەرز كراونەتەوە، هەروەها پارتی لەرووی نەتەوەییەوە گرەوی لە هەموو هێزە سیاسییەكانی تر بردووەتەوە، بۆیە خەڵكی كوردستان مافی خۆیانە شانازی بە پارتییەوە بكەن، لەگەڵ ئەوەی هەمیشە خەونی پارتی سەربەخۆیی بووە، پارتی باوەڕی بە بنەماكانی دیموكراسییەت هەیە، بە ڕەچاوكردنی بەها كۆمەڵایەتی و كوردەوارییەكانی كۆمەڵگەی خۆمان و خەباتی هاوبەش. پارتیی دیموكراتی كوردستان ،بە سەركردایەتی باوكی رۆحی نەتەوەیی كورد ، بەدرێژایی مێژوویی خەباتی رزگاریخوازی كوردستان بە هۆی هەڵگری بەرپرسیاریەتییەكی قورس و ئاڵای كۆماری كوردستان هەمیشە لە نێو سێرەی داگیركەران و دوژمنانی كورد وكوردستان بووە و كراوەتە ئامانج ، بەڵام پارتی و بارزانیی بە هۆی باوەری پتەو و ئینتیمای نەتەوایەتیی بەهێز ، هیچ كات پیلانگێری و مەرامی ناحەزانی كورد نەیاتتوانیی كاروانی خەبات بەلارێدا ببەن و پاشگەزیان بكەنەوە . ئەو هۆكارانەی كە وایكردووە كە پارتیی دیموكراتی كوردستان سزا بدرێت و رووبەرووی دادگا بكرێنەوە بریتین لە : بە دەستهێنانی " ئۆتۆنۆمی - پەرلەمان - حكومەتی كوردستان و فیدراڵی بەدەستهێنانی دەنگی 93%ی سەربەخۆیی بۆ كوردستان و شكاندنی هێرشی داگیركردنی كوردستان بە ئامانجی لە ناوبردنی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان. سەركەوتن لە شەڕی جیهانی تیرۆریستانی داعش بە شاهیدی هەموو جیهان + سەركەوتنی كوبانێ.شكاندنی ئابڵوقەی ئابووری و دیپلۆماسی و سیاسی سەر هەرێمی كوردستان .. ئەوانەی شەڕ بۆ عێراقی یەكگرتوو دەكەن ، دوێنێ دروشمی بروخێ هەرێمی كوردستانیان گووتەوە و ئەمڕۆ بە خەڵكی كوردستان دەڵێن ڕیفراندۆمچی ، بۆیە ئەو لایەنانە بەكورد و لە ناوەرۆكدا خزمەتكار و ئەڵقەی بەگۆێی ناحەزانی كورد ، لە رابردوو، ئێستا و داهاتووش هاوشێوەی داگیركەران " سەربەخۆیی كوردستانیان " پێی هەرس ناكرێ و هەمیشە ئاغاكانیان دژایەتی كورد دەكەن و پیلان لەدژی دەگێڕن .گەرخەباتی گەلی كورد وەك ئەمڕۆ هەندێك لایەن ئیدیعای لە پێناو عێراقێكی یەكگرتووبوایە؟ ئەو هەموو خوێن و ماڵوێرانی و ئەنفال و كیمیاباران و ئاوەرەیە لە پێناو چی بوو؟ هەركەسێك لە سەردەمی رژێمی بەعس و پێش بەعسیەكانیش بێنەسەرحوكم، لەگەڵ عیراقی یەكگرتووبایە ئەوا بەسەت جار زیاتر ماف و ئیمتیازەكانی لە ئەمڕۆ زیاتر دەبوو ، بەتایبەتی گەلی كورد لە كوردستان ، گەر وەك ئەمڕۆ هەندێك لایەنی سیاسی شانازی بەعیراقی بوونی خۆیانەوە دەكەن و خەمی عێراقی یەكگرتوویانە، ئەوا لەسەردەمی سەددامدا نە دووچاری كیمیاباران و نە ئەنفال و راگوازتن و ئاوارەیی نەدەبووین مافەكانیشمان زیاتر لە ئەمڕۆ وەدەست دەهێنان، ئێ خۆ حوكمڕانانی عێراقیش هەر لە مەلیكەوە تا سەددام هەر ئەوەیان لە گەلی كورد دەویست كە شانازی بەعیراقی بوونی خۆیانەوە بكەن، ئیترژیانێكی شاهانە دەژیاین، بەڵام گەلی كورد شوناسی كوردبوونی خۆی لە هەموو شتێك پێ باشترو گرنگتربوو،بۆیە لەو پێناوەدا خوێن و نرخێكی زۆر گرانیدا. نیشتیمانپەروەری و كوردپەروەری پارتیی و بارزانیی بۆ سەربەخۆیخوازی و پێداگری و پاشگەز نەبووە لە ویستە رەواكانی گەلی كورد، وایكردووە كە ناحەزانی كورد و كۆیلەكان هەمیشە بیر لە دادگاییكردن و سزادانی پارتی و بارزانی بكەنەوە .مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان و هۆكارەكانی دروست بوونی، دەردەكەوێت هەل و مەرجی لەبار و پێداویستی مێژووی فاكتەرێك بوون لەو فاكتەرە كاریگەرانەی ئەو پارتییەی كە مێژوو كردەیە،نەك دەستكردی بەرژەوەندی سیاسیی كەسان و گرووپی هەڵتۆقیووی بارودۆخ .ئەم هۆكارە، سەرباری بوونی سەرمایەی مرۆیی وەك زۆری ئەندام و لایەنگران بۆ هەرپارتێك لە پارتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەوانیشەوە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كە سەرۆك و رابەرێكی كارێزمایی وەك سەرۆك مەسعوود بارزانی هەیە، پتەوی پێگەو داینەمۆ و هێزو توانای بەردەوام بوون و دەبنە خاڵێكی پۆزەتیف لەوخاڵانەی كە پارتی لە حزبەكانی دیكە جیابكاتەوە .بەدڵنییاییەوە ،رێبازێك لە پێناو رزگاریخوازی و سەرفرازیی و سەربەخۆیخوازی بێ و پارتی و بەرێبەرایەتی بارزانیی ئاڵاهەڵگری بێ سەردەكەوێ بەرەو لووتكە .. |
| |
|
|
|