| 52 مین ساڵەی یادی داستانی هەندرێن |
2018-05-14 |
 |
|
|
خەبات: سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی یەكێك لەو داستانەی كە پێشمەرگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەرابەرایەتی بارزانیی نەمر توانیان دوژمن شكست بدەن ئەوەیش داستانی ناوبانگی هەندرێن ساڵی 1962یە كە یادی52 ساڵەی ئەو داستانەمەزنە كە سەركەوتنی پێشمەرگەكان بوو دەكەینەوە، وەك جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ یادی داستانی هەندرێن دەفەرمووێ:رۆژی 12/5/1966 لە داستانێكی كەم وێنە بە دروشمی كوردستان یان نەمان هێزی پێشمەرگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول كە گورزێكی ئەوتۆیان لە سوپای ئەوكاتەی عێراق و رژێمەكەیان دا كە تێدا هێزی (باڵەك) دەورێكی كارایان بینی لەو داستانە ،هەروەها بە فەرمانی بارزانیی نەمر رابەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، شەهیدی هەمیشە لە یاد ئیدریس بارزانی رۆڵی گیانفیدایی گێڕاو سەركردایەتی شەڕەكانی (هەندرێن و زۆزك) كرد، بۆ دوژمن ئیسپات بوو كە پێشمەرگە هەمیشە دەتوانێ بەرگری لە خاكی كوردستان بكات، وەك جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ یادی داستانی هەندرێن دەفەرمووێ: لە 12ـی ئایاری 1966ـدا هێزی پێشمەرگە سەركەوتنێكی پڕشنگداری بەسەر هێزی پڕچەكی زەمینی و ئاسمانیی دوژمن لە حەوزی ڕەواندوز تۆمار كرد. ئەو هێزەی كە بۆ لەناوبردنی سەركردایەتیی شۆڕش پەلاماری ناوچەكەی دابوو. لە شەڕێكی دە ڕۆژەدا لە چیای هەندرێن و زۆزك و كۆڕەك و گەرووی عومەرئاغا، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە بەشداریی پێشمەرگەكانی حزبی شیوعی بەیەكەوە، داستانێكی قارەمانانەیان تۆمار كرد و هێزی دوژمنیان لەبەریەك هەڵوەشاند. بۆیە یادی 52 ساڵەی داستانی هەندرێن و زۆزك بۆ ئێوەی خوێنەرانی رۆژنامەی خەبات دەخەینەڕوو. بەڕێز(عومەر عوسمان مێرگەسۆری) ئەندامی ئەنجوومەتی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كتێبی ژیانی كوردێك كە نووسەری كتێبەكەیە و بەخۆی یەكێك لە پێشمەرگە بەشداربووەكانی داستانی هندرێن و زۆزكە لەبیرەوەرییەكانی دا دەنووسێ: لەبەر ئەوەی كەبارەگای سەركردایەتی شۆڕشی ئەیلوول لە ناوچەی باڵەك بوو پێویستی دەكرد چیای زۆزك بەباشترین پێشمەرگە بپارێزێ و ئەم ئەركە بە ئێمە سپێردرا كە زۆربەمان خەڵكی مێرگەسۆر و گوندی شێخ سیدان و باوە و خۆشكان بووین و لە دواییدا پەلێكی تری خەڵكی دروئەستونی هاتن و لەدوای ئەوانیش پەلیكی تری شەهید میرە دۆڵەمەری هاتن و بووین بە سی جەماعەت واتە 3پەل،لقی 10ی هێزی باڵەكیان لێ دروست كرد، ئێمە ژمارەیەك گەنجی تازە پێگەیشتوو لەگەڵ ژمارەیەك پێشمەرگەی كۆن و ئەزموون دیدە كە چەندیان هەڤاڵانی بارزانی بوون بۆ سۆڤیەت لەوانەحەسەن خال هەمزە بەرپرسی لق بوو،كەكشار ئەحمەد و عەلی محەمەد و حەسۆ محەمەد و محەمەد عەزیز جاروباریش محەمەد عیسا و ماوەیەكیش پەلێكی تر شەهید چاوشین عبید دۆڵەمەری هاتنە لامان و لە دامێنی چیای زۆزك لە سەرۆكانی دیانا قوەتی نێروەیەكانی لێ بوو هەندێ جاریش قوەتی شەهید حەجی بیرۆخی و ئەو پەلە پێشمەرگەكانی تر و سەرپەلەكان و پێشمەرگە ناسراوەكانیان وەك شوان دری، موتو، سیتو،سیدو، شێخۆ شێرۆكی و حالی شیرۆكی و ژمارەیەك پێشمەرگەی تر. لە بیرەوەرییەكانی خوالێخۆشبوو خاوەن هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر (میرخان محەمەدئەمین مێرگەسۆری) بۆ داستانی هەندرێن و زۆزك وەك جێگری سەرلقی 1ی زۆزك بەشداری ئەو داستانەتان كردووە؟ ئەو داستانە بە خۆڕاگری پێشمەرگەكان تۆمار كراوە،هێرشە كە كرا بە ناوی هێرشی بەهاری كە رژێمی عێراق ناوی لێنابوو بۆ سەر شوێنی زۆزك و هەندرێن و دوڵی ئاكۆیان سوپای ئەو كاتەی عێراق هێرشی گەورەیان هێنا لە زۆزك هاتن ،شەو بوو هێرشیان كرد ئێمەش جەبهەی خۆمان كرد و كە شەڕ دەستپێكرد شكستمان بە دوژمن هێنا، بۆ بەیانی ئێمە سەیرمان كرد كە دوژمن لە هەندرێن بەسەركەوتن بۆ ناو بەفری چوونە و هەموویان گرتووە و بۆ ئێمە زۆزك ودۆڵی ئاكۆیان مەترسیداربوو چونكەچیای هەندرێن لە زۆزك بڵندتر بوو بۆ مەفرەزكانی ئێمە بارەگای پیش مەنتەقەی دۆڵی ئاكۆیان كە دەكەویتە ژێر گەلایە كە دوژمن لەوێ شكستی خوارد كە بەتالیۆنی شەهیدی فەرماندە مەلائەمین هۆستانی و جێگری عوسمان حوجرانی لەوێ بوون ئەوانیش شەڕی خۆیان كرد و لە گەڵ پێشمەرگە سەروكەتنیان بە دەست هێنا، دوای 3 و 4یرۆژ كە بروسكەیەك لە هێزی باڵەك ئاراستە بارزانیی نەمر كرا كە پێشكەوتنی دوژمن دەستی پێكردووە و سوپای عێراقی چیای هەندرێنی گرتووە. دواتر چاومان مام(ئەحمەد حەسەن مێرگەسۆری) كوڕە شەهید و باوكی شەهید و ئێستا بەرپرسی لێژنەی كۆمەڵایەتی شێروان یەك لە ناحیەی گۆڕەتووی سەربە دەڤەری بارزانە كە پێشمەرگە و فەرماندەی دەیان داستان بووە داستانی هەندرێن و زۆزك كە بەخۆتان یەكێك لە پێشمەرگەكانی سەر بە لقی 1ی زۆزك بە فەرماندەی خەباتكار (حەسەن خال هەمزە) بەشداری ئەو داستانەتان كردووە و برینداربووە؟بەمشێوە دوا: باس كردن لەو داستانە بەدەیان لاپەڕە تەواو نابێت و ئەو داستانە بە خەبات و ماندووبوونی پێشمەرگە بەدەست هات ئێمە لە لە دەڤەری باڵەكایەتی بووین، بارزانیی نەمر فەرمانی دەركرد كە باڵی هێزی باڵەك بەفەرماندەیی حەسەن خال هەمزە بچنە زۆزك بۆ پاراستنی چیای هەندرێن و زۆزك ئەو كات رژێمی عێراق هێرش بەرپا كرد بە ناوی هێرشی بەهاری بۆ بەسەر شوێنەكانی هەندرێن و زۆزك و دۆڵی ئاكۆیان كە ئەوكات سوپای عێراق هێرشی بەرفراوانیان هێنا و لە زۆزك هاتن، بروسكەیەك لە هێزی باڵەك ئاراستە بارزانیی نەمر كرادوای ئەوە بارزانیی نەمر لەو بروسكەیە ئاگاداربوویەوە و فەرمانی بە ئیدریس بارزانی دا هەرچی زووتر خۆی بگەینێتە شوێنی شەڕەكە و بەخۆی فەرماندەیی ئەو شەڕە بكات و نەهێڵێت دوژمن بستێك بێتە پێش،ئەوە بووە كە سەركردەی نەمر شەهید هەمیشە لە یاد ئیدریس بارزانی سەركردایەتی عەسكەری شەڕی چیای هەندرێن و زۆزكی كرد و بارەگای بۆ شەڕلە كوسپی سپی لە بەرزێوەی كردووە لە گەڵ لیوای 4ی پێشمەرگە هێرشیان كرد و لە ناو بەفریان دوژمن شكاند تاكو رەبیعەی كەونەیان لەبن دەستیان دەرهێنا ، كاك ئیدریس بارزانی كۆبونەوەی هەموو فەرماندە و هێزەكانی كرد، بە سەركردایەتی شەهیدی هەمیشە لە یاد ئیدریس بارزانی فەرماندەیی ئەو شەڕەی دەكرد، هەروەها حزبی شوعی ئەوانیش دەوریان لەو شەڕە هەبوو و بەشداریان كرد. بەرێز (عومەر عوسمان مێرگەسۆری) لە كتێبی ژیانی كوردێك لە بیروەریەكانی دا باسی ئەوەی كرد كە پێش پلانەكە هەموو بەرپرسەكان كۆكرانەوە كە بۆپلانەكە سەركردەی نەمر(ئیدریس بارزانی ) لەهەموو شتێك ئاگادار بكرێتەوە: لە 11/5/1966 هەموو بەرپرسەكانی پێشمەرگە هندرێن لەسەر چیای هندرێن كۆبۆنەوە لە حزبی شیوعی ،بەتالیۆنی 4ی بالڵكە وبڕیارەكە بەوشێویە بوو: 60 پێشمەرگەەی فیداكار هێڕش بەرنە سەر سریەی كەپكەمۆ، 180 كەس لە تەنیشتەوە هێرش ببەنە سەر دوژمن، قوەتی تر لە حاڵەتی ئامادەباشی دابن بۆهاوكاری پێویست. 2 هاونی 82 ملم لە كەپكەمۆ بدەن و رەئیس كەمال و فاخر رەسەدیان بۆبكەن و عەزەرەش لەگەڵ محەمەد موعتوف لە موزوع بن. مولازم خەزر بە تۆپی 25 رەتل بارەگای لیوا تۆپ باران بكات، لە كاتژمێر 4ی ئێوارەی 12-5-1966 پلانەكە جێبەجێ بكری و كاك ئیدریس لەهەموو شتێك ئاگادار بكرێتەوە. نابێ كەس لەگەڵ شەهید و بریندار بڕواتەوە تەنها ئەوانەی كە دەستنیشان كرا بوون.لەكاتی تۆپەكان سەربازان لە رەبیە دەركەوتنەوە دەرەوە پێشمەرگە فیداییەكان خۆیان فڕێدایە ناو رەبیەكانیان و سەربازەكانی رژێم وردە وردە پاشەكشەیان كرد و داكشانە خوارەوە و كەپەكەمۆیان لە دەست دوژمن دەرهێنا و لەگەڵ ئەوەدا هێزەكانی تەنیشت و ئامادە هێرشیان بردە سەر هەموو رەبیەكان و بارەگای لیوا و فەوجەكان هەر ئەوەیان پێ كرا هەركەسە و رابكا و تەنها بریندارەكان بە دوای خۆیاندا رابكێشن و سەرەوە ژێر بەرەو حامیەی رەواندۆز هەڵاتن و لاشەی كوژراوەكامیان و كەلوپەلەكانیان هەموو بەجێ هێشت،خۆشمان لە زۆزكەوە بەچاو ئەمان بینی و لەبەرچاومان بوو. داستانی هەندرێن خۆی خستە لاپەڕە زێرینەكانی مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كورد بەسەرۆكایەتی بارزانی نەمر و هۆی سەركەوتنی ئەو داستانە گرنگە بۆ كاك ئیدریسی جوانەمەرگ لە نزیكەوە فەرماندەی مەیدانی بوو لە بارەی رۆڵی سەركردەی نەمر( ئیدریس بارزانی) لە داستانی هەندرێن و زۆزك خوالێخۆشبوو هەڵگری مەدالیای بارزانیی نەمر مام(میرخان مێرگەسۆری) بۆ خەباتی گوت: شەهید ئیدریس بارزانی بە فەرمانی بارزانیی نەمر سەركردایەتی شەڕی چیای هەندرێن و زۆزك كرد و بە هەموو ئیمكانیاتەوە بەرامبەر دوژمن راوەستان بەراستی رۆڵی كاك ئیدریس رۆڵێكی مەزن بوو، شەهید ئیدریس بارزانی قیادەی هەموو مەنتەقەی دەكرد كاتێك كاك ئیدریس بارزانی هات بارەگای ئەو نزیكەی 5 كیلۆمەتر لە دوژمن دوور بوو و بەراستی مەعنەویات زۆر بوو و هەروەها ئێمە فەرماندەیەكان گەڵ پێشمەرگە بەرگریمان كرد و هەورەها كوردستان و نەمانمان هەڵبژارد و بە چاوی خۆم سەیرم دەكرد و كە چەندەها هێرشی ئاسمانی سەرچیای زۆزك دەكرێت، هەروەها جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی كە ئەو كات بەرپرسی پاراستنی شۆڕش بوو و ئاگای لە شەڕەكە بوو بە خۆی باس دەكات كە ژمارەی هێرش و هەڵفڕینی ئاسمانی بەسەر بەرەی شەڕدا گەیشتە 76 جار هێرشی ئاسمانی سەر چیای زۆزك، حەوزی دیانا و رەواندز و شەنگەل بانی و سەیری عەسكەری بە هاون و تۆپ هێرشیان كرد بەلام سوپاس بۆ خوا سەركەوتین و چەندین شەهید و بریندارمان دا. دوای سەركەوتنی داستانی هەندرێن رابەری كورد(بارزانیی نەمر) بۆهێزی باڵەك بروسكەی پیرۆزبایی و سەركەوتنیان لێ دەكات بەپێ ئەم بەڵگەی خوارەوە لە رۆژی 13/5/1966: بۆ هێزی باڵەك،بۆ مەكتەبی تەنفیزی،بۆ هەموو بنكەكان،سوپاسی هەوڵەكانتان دەكەین ئەی قارەمانانی كوردستان لە چیای هەندرێن وە پیرۆزبایی سەركەوتنە قارەمانەتان لێدەكەین لە بەرگری لە خاكی پاكی كوردستان . گەلی كورد اعتزاز و شانازیتان بە ئێوە دەكات و لە خودا داوا دەكەم یارمەتی بدات بۆ سەركەوتنی دوایی بۆ ئێوە بەسەر دوژمنە ستەمكارەكانی گەلی كورد. لە بیرەورەیەكانی دا بەڕێز (عومەر عوسمان مێرگەسۆری) ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لەبارەی ژیانی پێشمەرگایەتی لەوماوەی كە لە هندرێن و زۆزك دا بوون لە كتێبەكەی (ژیانی كوردێك)ـدا دەنووسێ: هێرشەكانی دوژمن بۆ سەر چیای زۆزك كەم وێنە بوو زۆر شەڕم بینیون و زۆر فیلم بینیووە دەتوانم بڵێم قەسف كردنی وەك زۆزك زۆر كەم بووە بەتایبەتی تۆپ باران، هیچ بەردێك و دارێكی ئەو چیایە مەزنە نەمابوو گوللەی توپێكی بەرنەكەوت بێ، دەیان باڵندەی بچووكم لە زۆزك بینیوە بە ساچمەی تۆپ كوژرا بوون، مولازمی یەكەم ئەنوەر ئەمین مسری كە دوایی هاتە ناو شۆڕش و لە ساڵی 1974 لە تۆپخانەی شۆڕش كاری دەكرد دەیگوت: لەو شەڕانە من رەسەدی كەتیبەی 75 ملم بووم تەنها كەتیبەی ئەوان 13 هەزار گوللەی تۆپی بە زۆزكەوە نابوو، دەیان كەتیبە خۆیان لە زۆزك تاقی كردەوە، رۆژەكیان پێشمەرگەیەك ئەحمەد حەسەن هاتنی فڕۆكەی ژمارد كە رۆژی 18/5/1966 (72) جار فڕۆكە هاتووە و دابەزیوە سەرمان لەماوەی یەك رۆژدا لە كاتی پشوودان و نان خواردن و چای خواردنمان كە فڕۆكە دەهات، چونكە لەو كاتە تۆپ باران دەوەستا تا فڕۆكە دەگەڕایەوە، دەتوانم بڵێم سەرسەختی قوەتی ئێمە بۆ 12 مانگ بەبێ پشودان لە چیای زۆزك گەورەترین ئەزموونی خۆڕاگری پێشمەرگەی ئەیلوول بوو. ژیانی پێشمەرگایەتی زۆزك بە تایبەتی لوتكەی سەرەوە سەخت بوو، ئاو زۆر دوور بوو، نان دەرنگ ئەگەیشت، پێ خور نەبوو، لە 24 كاتژمێر تەنها مەتارەیەك ئاو و 3 پەرداخ چای و چوار نان زیاتر نەبوو، رووناكایەتی قەدەغەبوو، شەو ئەبووایە تا بەیانی لەسەنگەر دابووینایە و تەنها چەند كاتژمێر خەوتن هەبوو بە تانیە و پێ خەو كەم بوو، منی تازە پێشمەرگە شەش مانگ تەنها تەلیسێكم هەبوو كە پێی ئەنووستم. زۆربەی شەوان 3 پۆستەی پاسەوانی هەبوو، واتە هەریەك لە ئێمە4 كاتژمێر پاسەوانی بەر ئەكەوت، ئێمە ماندوو ئەبووین چونكە هەمیشە ئەبوایا بەئاگا بین و لە ئامادەباشی ئینزار سەد لە سەد دابین، ئەوەش زیاتر ماندووی ئەكردین،جگە لە بارات جاری وا بوو لەبەفرا بزر ئەبووین یەكترمان نەئەدۆزیەوە، چەند جار كاك ئیدریس سەردانی كردین جاری یەكەم لە 17/11/1965 دووجاریان شەهید كاك سامی لەگەڵ موقەدەم عەزیز سەردانیان كردین كاك سامی وەك وەرگێڕ لەگەڵ رۆژنامەنووسان ئەهاتن و زۆجاریش كاك عەبدوڵڵا پشدەری كە ئامرهێزمان بوو سەردانی ئەكردین،ئامۆژگاری و سەرپەرشتی ئەكردین.لەو 12 مانگەدا تەنها 8 دیناری عێراقی درا بە ئێمە ئەوانی بێ هاوسەر بوون جارێكیان 3 دینار وجارێكیان 5 دینار هیچ كەس بیری لای پارە نەبوو تەنها چەك پاك و خاوێن راگرتن و پەیدا كردنی چەكێكی جوان و باش ئاواتمان بوو، زۆر لە ئێمەی گەنجان پێمان ناخۆش بوو پێمان بڵێن بڕۆن بۆ بارەگای دواوە یان شەرممان بە خۆمان دەهات و نەدەچووین بەریكانەمان لە خزمەت كردن و هێڕش بردن و زۆر پاسەوانی كردن و خۆخاوێن ڕاگرتن دەكرد. لەئاداری 12ی 2016 جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ یادی شكۆداری داستانی هەندرێندا فەرمووی: یادی ئەم داستانە بەرز ڕادەگرین كە لاپەڕەیەكی پڕشكۆی مێژووی گەلەكەمانە. لە یادی داستانی هندرێن سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەو داستانە كە خوێنی پاكیان شاخەكانی ڕەنگین كرد و هەردەم وەك ئەستێرەی گەش لە ئاسمانی خەباتی گەلی كوردستان لەپێناو ئازادیدا دەمێننەوە. سڵاو لە گیانی پاكی ئەو پێشمەرگە ئازا و خەباتگێڕانە كە بەشداری ئەو داستانە بوونە و ئێستا لەناوماندا نەماون و دەستی ئەو پێشمەرگە سەربەرزانەی داستانی هەندرێن دەگوشم كە هێشتا لە ژیاندا ماون و هەر بمێنن بۆ كورد و كوردستان. سەركەوتنەكانی ئێستای هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەبەرانبەر تیرۆریستان و ناحەزان درێژكراوەی هەمان قارەمانێتی و بەرخودانە كە پێشمەرگە لە قۆناغە جیاجیاكانی شۆڕش و خەباتدا نواندوویەتی و دوژمن لە هەر بەرگ و ڕەنگێكدا بێت لە بەرانبەر ئازایەتیی پێشمەرگە چۆكدا دەدات. لەیادی 52 ساڵەی داستانی هەندرێن سڵاو لە هەموو شەهیدەكانی داستانەكە وگشت داستانەكانی كوردایەتی و سەروەری شەهیدان بارزانیی نەمر و شەهیدی هەمیشە لە یاد كاك ئیدریس بارزانی. |
| |
|
|
|