2018-05-10

فارس فەقێ عەبدولڵا*

هەڵبژاردن كارێكی پیرۆزە، گەر بگەڕێینەوە دواوە، مێژووێكی دوورودرێژی هەیە، بۆیە ناچینە ناو لایەنە مێژووییەكەی، بۆ ئەوەی بابەتەكە درێژ نەكەینەوە، هەڵبژاردن لە نێوان خانەوادەیەكی 3 كەسی بە دواوە، تا سەرووتر، گەر ئەركیش نەبێت، بەڵام كارێكی زۆر جوانە، چونكە هەروەك دەگوترێت، دوو رەئی لە رەئییەك باشترە، ئەمە راستییەكەیە و نكۆڵی لێ ناكرێت، كەواتە ئەگەر بگەڕێینەوە سەر رێژەی سەدی، دەبێت 49 دان بە 51 دابنێت، كەواتە دەنگ سەنگی مەحەكە، بەڵام ناشكرێ دووەكە، یەك قوت بدات و بیسڕێتەوە. چونكە ئەگەر واكرا لە3 دەبێ بە دوو، ئەوكاتیش عەدالەت نامێنێت و شیرازەی ژیان تێكدەچێت و كەلێنێكی گەورە دروستدەبێت و جاری واش هەیە ئەگەر مروڤەكان خۆیان بپارێزن، لە بەرژەوەندی تایبەت و ململانێ، رەنگە رێژە سەدیە 51 بتوانێت زۆر سوود لە 49 وەربگرێت، یان هەروەك گوتەنی: 49 ـیەكە، باشتر بیربكاتەوە و كاربكات، بەڵام بەگەمەیەكی هەڵبژاردن، یان نا شەرعی 51 خۆی فەرزكردبێت لە ئەساسەوە، كەواتە ناكرێت لەناو خانەوادەش یەك بەرامبەر بە دوو پەراوێز بكرێت، بۆیە من وەك كوردێك دەڵێم خۆزگە هەموومان لە دەوراوپشتی دووخاڵ كۆدەبووینەوە و دەبووینە یەك، هەموومان یەكترمان دەخوێندەوە، دوو زۆرینە كەمینەی نەدەسڕییەوە و كەمینەش نەدەبوو بە دڕك بۆ شكستی زۆرینە و میللەت بفرۆشێت، بەڵی ئەگەر گەیشتین بە قەناعەت، خاڵێكی هاوبەش هەیە، كە كوردایەتییە و دەستمان دەكرد بە دادپەروەری و مەسەلە نەتەوایەتییەكانمان لە سەرووی هەموو دەبوو، ئەوكات دوژمن نەیدەتوانی لە رێگای چەند خۆفرۆشێك درزبخاتە نێوانمان و ماڵە گەورەكە بشێوێنێت و ئەو بەچكە جاشانەی 16ی ئۆكتۆبەر وا بە ئاسانی نەیاندەتوانی كە چەند كەسانێك ببن بە نوێنەری زیاتر لە5 ملیۆن كەس، خاڵێكی تری گرنگ تا حوكمڕانی نەبێت بە موئەسەسات زۆر ئەستەمە بتوانین كۆنتڕۆڵی ئەم كارەساتانە بكەین، چونكە تەنها لە موئەسەسات مەزاج و پیاوپیاوانێ نامێنێت و ئەوكات دەكرێ بڵێین هەڵبژاردنەكانیش جوانتر دەبن و ئەنجامەكانیشیان دەبن بەویستی خەلك و حەزوئارەزوی جەماوەر و جا ئەوكات رەنگە دەسەڵات، یان پارتە سیاسییەكانیش هێندە ماندوونەبن و تووشی بەڵێن و دۆر و دەلەسە و خۆدابەزاندن و دەست ماچكردنی بۆ دەنگ نەبن، لەبەر ئەوەی ئەوكات مروڤ خۆی حەز دەكات، بچێتە سەر سندوقی دەنگدان و توڕەبوونەكان نامێنن، یان كەمتر دەبن، رەنگە بێ بەرنامەش بن، كەواتە هەڵبژاردن لە ئەركەوە دەبێت بە حەز و مەبەست و ئارەزوو و لەناخەوە دروست دەبێ و بابەتەكە دەهەژێنێت، بەڵام كاتێك ئەو خاڵانە خوێندرانەوە و بوون بە بەرژەوەندی تایبەت و بە خۆپەرستی و بیركردنەوە لە سڕینەوەی یەكتری، وای لێدێت ئەوەی ئێستا بەسەر ئێمەی كورددا هات لە١٦ ئۆكتۆبەری 2017 بە دەستی دیكتاتۆرەكانی عێراقی و جاشپاسداران بەتایبەتی، بەرامبەر بە كەركووك و گەر سەیری بكەین، ئەوەی دڵسوزە و یان ئەركێكی حزبی نەبێ، رەنگە هەر ئامادەنەبێت بەشداری هەڵبژاردنی ئێستای عێراق بكات، چونكە بە قەناعەتەوە ئەو بەشداریكردنە ئەركە و حەز نییە، بەڵام لە ناچارییە، شەڕێكە و بەڕۆكی گرتووین، ئەگەر دەیكەین ناخۆشەو ئەگەر نەیكەین، خوا دەمانگرێت، بەڵام هەر هێندە دەڵێم خودا رووی ئەوە رەش بكات كە بۆ بەغدای بردینەوە!

* ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی هەولێری (پ. د. ك)

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌