2018-04-29

هاوار مورتكەیی

ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە،‮ ‬چونكە ئەم هەڵبژاردنە لە قۆناغێكی‮ ‬هەستیار و گرنگ بەڕێوەدەچێت،‮ ‬ئەم هەڵبزاردنە هەلێكە بۆ دووبارە بەهێزكردنەوەی‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد لە بەغدا،‮ ‬هەروەها ناچاركردنی‮ ‬ئەو لایەنانەی‮ ‬كە هێشتا بڕوایان بە دەستوور و مافی‮ ‬نەتەوەییەكانەوە نییە، بۆ هێنانەدی‮ ‬ئەو ئامانجەش لیستی‮ ‬184ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەرنامەیەكی‮ ‬تۆكمەی‮ ‬دارشتووە كە لەداهاتوودا بۆ داكۆكی‮ ‬كردن مافە سیاسی‮ ‬و دەستوورییەكان لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق،‮ ‬و هەروەها پاراستنی‮ ‬قەوارەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬واتە لیستی‮ ‬184 ئەو دەنگەیە كە هەمووان ئومێدیان پێی‮ ‬هەیە‮.‬

بەهێزكردنەوەی‮ ‬

پێگەی‮ ‬هەرێم

وەرزشوانانیش وەك تەواوی‮ ‬چینەكانی‮ ‬دیكە بە گرنگەوە دەڕواننە ئەم هەڵبزاردنە و پشتیوانی‮ ‬خۆیان لەو لیستە دەكەن كە ئومیدیان پێ هەیە لە بەغدا داكۆكی‮ ‬لە مافەكانیان بكات ودووبارە بەهیز كردنەوەی‮ ‬پیگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە بەغدا،‮ ‬لەم راپۆرتەدا زمارەیەك وەرزشوان پشتیوانی‮ ‬خۆیان بۆ لیستی‮ ‬184 دووپات دەكەنەوە‮:‬

هێنانەدی‮ ‬خەونی‮ ‬شەهیدان

مەڕوان محیدین راهێنەری‮ ‬تیپی‮ ‬سەلاحەدین دەڵێت‮: ‬لەسەر هەمووان پیویستە خۆمان بۆ هەڵبزاردنەكانی‮ ‬ئەمجارە ئامادەبكەین و پشتیوانی‮ ‬لەو لیستە بكەین كە داكۆكی‮ ‬لە مافی‮ ‬كورد بكات لە بەغدا و مافە زەوتكراوەكانمان بسێنینەوە،‮ ‬بۆ ئەمەش لیستی‮ ‬184 ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان تاكە هیوای‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە كە بتوانێت بەرگری‮ ‬لە دەسكەوت و مافەكانمان بكات،‮ ‬دەنگدان بە لیستی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەنگدانە بە هێنانەدی‮ ‬خەونی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬رێگای‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە دەنگ بەو لیستەش دەدەین لەمێزووی‮ ‬دوورو درێزی‮ ‬ئەو پارتە هەمیشە بەرزەوەندی‮ ‬باڵای‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬لەپێش بەرزەوەندییەكانی‮ ‬دیكەوە داناوە و مێزوو شاهیدی‮ ‬ئەمە دەدەن‮.‬

گەیشتن بە‮ ‬

ئامانجەكان

دەشتی‮ ‬مەغدید‮ ‬یاریزان‮: ‬ئەگەر سەیری‮ ‬بەرنامەی‮ ‬لیستەكەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بكەین كە بە دروشمی‮ ‬دەستكەوتی‮ ‬زیاتر بۆ كوردستان‮ ) ‬دەست پێدەكات ئەمە ئامازەیەكە كە ئامانجی‮ ‬ئەو لیستە گەیشتنە بە دەستكەوت و ئامانجی‮ ‬زیاتر بۆ گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئێمەش بەڵێن دەدەین كە دەنگ بەو لیستە بدەین و گیانی‮ ‬شەهیدەكانمان ئاسوودە بكەین و ئومێدی‮ ‬زیاتر بە ئایندەی‮ ‬كوردستان بدەین،‮ ‬بۆ ئەوە دەنگ بە لیستی‮ ‬184 دەدەین چونكە داهاتووی‮ ‬گەشی‮ ‬میللەتەكەمان لە كارنامەی‮ ‬ئەو لیستەوە دەبینین و دڵنیاین ئەو لیستە زۆر لە لیستەكانی‮ ‬دیكە كار بۆ نەتەوەكەمان دەكەن و بەڵگەش بۆ ئەمە هەڵوێستی‮ ‬پەڕلەمانتارنی‮ ‬پارتی‮ ‬بووە لە خولەكانی‮ ‬رابردووی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق‮.‬

پارتی‮ ‬پارێزەری‮ ‬ئەم قەوارەیە

هێزا هاوار‮ ‬یاریزانی‮ ‬تیپی‮ ‬سەلاحەدین‮: ‬ئێمە ریفراندۆممان كرد بۆ ئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بە مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بگات،‮ ‬بینیمان چۆن ناحەزان و دوزمنانی‮ ‬ئەو مافە سەرەتاییە بەرامبەر ئێمه وەستانەوە،‮ ‬تاكە لایەن كە خۆی‮ ‬بەخاوەنی‮ ‬بەرگریكار لەو مافە زانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬تاكە ئومێد مابێ كە گەلەكەمان ئاسوودە و سەربەرز بزی‮ ‬دەنگدانە بە لیستی‮ ‬184ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە هەمیشە خاوەن هاتنەدی‮ ‬و پارێزەری‮ ‬ئەو قەوارەیە بووە كە ئەمرۆ لەسایەیدا دەگوزەرێین،‮ ‬پارتی‮ ‬لە بەغدا بەردەوام دەبێت لە تێكۆشان و گفتوگۆ بۆ ئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بە مافی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بگات،‮ ‬ئێمە وەكو گەنج بڕوای‮ ‬تەواومان بە كارنامەی‮ ‬لیستی‮ ‬پارتییەوە هەیە و دەنگی‮ ‬پێ دەدەین‮.‬

هەڵگری‮ ‬پەیامی‮ ‬سەربەخۆیی

یوسف بیلال‮ ‬یاریزان‮: ‬پارتی‮ ‬قوربانی‮ ‬زۆری‮ ‬داوە بۆ گەیشتنی‮ ‬میللەتەكەی‮ ‬بە دوارۆزێكی‮ ‬گەش و هێنانەدی‮ ‬قەوارەیەكی‮ ‬سەربەخۆ كە لەسایەیدا بە سەربەرزی‮ ‬و ئاسوودەیی‮ ‬بزی‮ ‬و بە مافە‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەستوورییەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بگات،‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬رێبازێكە هەمیشە جەخت لە خۆڕاگری‮ ‬و ئاشتی‮ ‬و ئازادی‮ ‬كردۆتەوە،‮ ‬بۆ ئەمەش قوربانی‮ ‬و باجی‮ ‬زۆر داوە،‮ ‬تەنها لەپێناو گەیشتنی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بە ماف و سەربەخۆیی،‮ ‬بۆیە وەك گەنجێك دەنگ بە لیستی‮ ‬184 ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەدەم چونكە پارتی‮ ‬هەڵگری‮ ‬پەیامی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬خاوەنی‮ ‬ئەو كیانەیە كە وەك هەرێمێكی‮ ‬سەربەخۆ وڵاتان مامەلەیان لەگەڵ كردووە،‮ ‬دەنگی‮ ‬ئێمە بۆ ئەو لیستەیە و داهاتووی‮ ‬ئێمەش لەنێو كارنامەی‮ ‬ئەو لیستەدایە‮.‬

هەلوێستی‮ ‬پارتی‮ ‬و بەڕەنگاربوونەوەی‮ ‬دوزمن

عەلی‮ ‬وەیسی‮ ‬گۆڵچی‮: ‬ئەگەر سەیری‮ ‬رابردوو بكەین و زۆر دووریش نەگەڕێینەوە دەبینین لەهەموو كایەكانی‮ ‬زیانەوە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كورستان سەرقافلەی‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرتووە لە بەدەستهێنان و گەیشتن بە ئامانج و بەرزەوەندییەكانی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬وەك وەرزشوانێكیش ئەگەر باس لە وەرزشی‮ ‬كوردستان بكەین دەبینین وەرزش تەواو پێشكەوتنی‮ ‬بەخۆیەوە بینیوە بەتایبەتیش لەسایەی‮ ‬دەسەڵاتداری‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و وەك لایەنەكانی‮ ‬دیكە بایەخی‮ ‬باشی‮ ‬بە هەموو جۆرە وەرزشەكان داوە،‮ ‬لە بارەی‮ ‬لایەنەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬زیانیشەوە پارتی‮ ‬هەمیشە سەرقافلە بووە،‮ ‬لە بەرگری‮ ‬و لە ئازادكردنی‮ ‬ناوچە داگیركراوەكان لەلایەن رێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعشەوە،‮ ‬كەواتە بۆ ئایندەیەكی‮ ‬گەشیشمان هەر ئومێدمان بە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانەوە هەیە،‮ ‬ئێمە دەنگ بە لیستی‮ ‬184ی‮ ‬پارتی‮ ‬دەدەین چونكە دڵنیاین لە بەغداش سەرقافلەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬دیكە دەبێت بۆ داكۆكی‮ ‬كردن لە ملفەكانمان‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌