خهبات: سابیر حوسێن
لە چوارچێوەی بانگەشەی ئۆرگانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەرخستنی كاندیدانی پارتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستەیی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی مەحمود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی دەزگای راگەیاندنی پارتی و ساسان عەونی بەرپرسی دەستەی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكانی پارتی و سەرجەم نەقیب و سەرۆك و ئەندامانی سەندیكا و رێكخراو و كۆمەڵە و یەكێتییەكانی سەر بە پارتی، مەراسمێكی ئاهەنگ ئامێزی لە هۆڵی بابیلۆن لە شارۆچكەی عەنكاوە ساز كرد.
لەو مەراسمەدا وێرای خوێندنەوەی وتاری بانگەشەی سەرخستنی كاندیدانی لیستی پارتی، هاوكات بۆ جۆش و خرۆش خستن و رازاندنەوەی مەراسمەكە هەریەكە لە هونەمەندان عارەب عوسمان و عەزیز محەمەد بە حەیران و گۆڕانی و شایی و هەڵپەركێ بەشدار بوون و داوایان كرد جەماوەر دەنگ بە لیستی كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن.
لەم بارەیەشەوە هونەرمەندی دیاری شاری قەڵاو منارە عەزیز محەمەد داوای لە جەماوەر كرد بۆ ئەوەی بناغەی سەربەخۆیی زامن بێت، پێویستە دەنگ بە لیستی 184 بدەن چونكە هەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانە كە داكۆكی لە مافی خوراوی جەماوەری خۆڕاگری كوردستان دەكات بۆ دوارۆژێكی گەش تێدەكۆشێ.