2018-05-16

كەنعان بەهادین
كورد لە دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬ساڵی پارەوە كەوتووەتە نێو دۆخێكی تازەی سیاسی‮ ‬و ئابوورییەوە،‮ ‬بە هۆی‮ ‬ئەوە چی نەمابوو قەوارەی هەرێمی كوردستان لەناوبچێت و پرسی‮ ‬كوردیش لەناوچەكەدا كۆتایی‮ ‬پێ بهێنرێت‮. ‬بەڵام خۆڕاگری‮ ‬كورد،‮ ‬وای كرد چوارچێوەی هەرێمی كوردستانی عێراقی فیدڕاڵ بمێنێتەوە،‮ ‬ئەگەرچی بەشێك لە خاكەكانی لەدەستدا،‮ ‬بەڵام مانەوەیەی ئەو قوارە‮ ‬یاساییە فیدراڵییە گرنگ و كاریگەر بوو،‮ ‬بۆ پارێزگاریكردن لە كولتوور و سیاسەت و ئابووری‮ ‬و داهاتووی كورد لەناوچەكەدا‮.‬
بۆیە كورد لە دوای هەڵبژاردنەكانی‮ ‬5/12‮ ‬دەكەوێتە نێو ئەركێكی قورسەوە،‮ ‬كە دەكرێت ئەو شێوازە ناكۆكی و دووبەركییە زوو كۆتایی‮ ‬پێبهێنرێت و كورد و حزبەكان بگەڕێنەوە سەر رێككەوتنە ستراتیژییەكان،‮ ‬چونكە عەرەبی‮ ‬سوننە و شیعەی عێراقی،‮ ‬بە گشت پێكهاتە و تایەفە و حزبییەوە لە ئێستادا كەوتوونەتە خۆ رێكخستنەوە،‮ ‬بۆ بەستنی كۆمەڵێك هاوپەیمانی گەورە كە‮ ‬ڕەنگە بەو وەزعە ناكۆكەی كورد،‮ ‬ئەمشێوە رێككەوتنانە دژ بە بەرژەوەندییە باڵا و ئەمنی و ئابوورییەكانی نەتەوەی ئێمە بشكێتەوە،‮ ‬هاوشێوەی سوننەكان كە لە ساڵی 2012 بەسەریاندا هات و لە پڕۆسەی سیاسەتكردن لە عێراقدا دەركران‮.‬
من وای بۆ دەچم،‮ ‬رەنگە شیعە بە هەموو لیست و حزبەكانەوە،‮ ‬ئەمجارە لەسەر ئەوە كۆك بن بە هەموو شێوەیەك حزبە گەورە و كاریگەرەكانی كورد دووربخەنەوە و كەسانی لاواز و گوێڕایەڵی خۆیان كە لە ئێستاوە دروستكراون،‮ ‬بهێنرێنە پێشەوە و رێككەوتنیان لەگەڵدا بكەن،‮ ‬دووبارە دژی قەوارەی هەرێم بەكاریان بهێننەوە‮. ‬لە حاڵی ئێستادا دەبێ نەتەوەی كورد،‮ ‬ئەو سەنگەی خۆی‮ ‬لە بەغدا بپارێزێت‮ ‬و بەكاریگەرییەوە بچێتە بەغدا،‮ ‬بۆ زیاتر درێژەدان بە گفتوگۆ درێژخایەنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا و گەیشتن بەو ئامانجانەی كە كورد هەیەتی. بەغدای دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر،‮ ‬جیاوازترە لەگەڵ پێش داگیركردنی كەركووك و ناوچەكانی دیكەی خاكی كوردستان،‮ ‬ئەمجارە شەڕی‮ ‬كورد لەگەڵ بەغدا قورستر دەبێت كە‮ ‬تەنها مووچە نییە،‮ ‬چارەنووسی200 ‮ ‬هەزار كەركووكی و دووزییە،‮ ‬كە لە ترسی هاتنی حەشدی شەعبی‮ ‬رایانكردووە و بێ ماڵ و بێ جێگەن،‮ ‬هەروەها دووبارە گفتوگۆكردن لەسەر پرسی‮ ‬كەركووك و مەخموور و شنگال و ناوچەكانی دیكە و گەڕانەوەیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و سازشنەكردن لەسەر ئەو ماددە دەستوورییانەی كە ئەمانە‮ ‬یەكلایی‮ ‬دەكاتەوە‮. ‬بەغدا بە هەموو هێزێكەوە دەیەوێت كورد لە بەغدا دووربخاتەوە و بە پرسی‮ ‬مووچە هەموو ماددە دەستوورییەكان بێ‮ ‬ڕەنگ بكات و هەوڵیش دەدات فۆكەس بخاتە سەر قووت و مووچە،‮ ‬كە راستە پرسێكی گرنگە،‮ ‬بەڵام ناشكرێت كورد هەموو كارێكی تەنیا بۆ‮ ‬مووچە و بودجە بێت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌