2018-05-16

ئا‮: ‬تەیب عەبدوڵڵا
لە بارەگای‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬ژینگەی‮ ‬كوردستان بە سەرپەرشتی‮ ‬فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬ژینگەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە میحوەری‮ ‬مەخمور گوێر هەڵمەتێكی‮ ‬نەمام چاندن ئەنجامدرا‮ . ‬لەم هەڵمەتەدا ئەفسەر و پێشمەرگەكانی‮ ‬بارەگای‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬بەشدارییان كرد،‮ ‬هەر لە هاوینی‮ ‬2014 ‮ ‬و سەرەتای‮ ‬هیرشی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش‮ ‬بۆ سەر كوردستان تاكو ئێستا پێشمەرگەكانی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە شان بەشانی‮ ‬هاوسەنگەرەكانیان لە بەرەكانی‮ ‬جەنگ چ لە میحوەری‮ ‬باشوری‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كەركوك‮ ‬یان میحوەری‮ ‬مەخمور گوێر و بادینان قارەمانانە بەرگریان لە خاكی‮ ‬كوردستان كردووە‮ . ‬وێڕای‮ ‬ئەركی‮ ‬قورسی‮ ‬بەرگریكردن لە خاكی‮ ‬كوردستان لە پاراستن و چاككردنی‮ ‬ژینگە درێغییان نەكردووە و چەندین مەفرەزەشیان لەناو پارێزراوە سرووشتیەكان ئەركی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە جێبەجێ دەكەن‮ .‬
لە بارەی‮ ‬چالاكیە ژینگەییەكانی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگەی‮ ‬كوردستان لیواء ارسلان وسواغا دزەیی‮ ‬فەرماندەی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە بۆ خەبات وتی‮ : ‬وێرای‮ ‬پاراستنی‮ ‬هەرێم و دەستكەوتەكان و شەڕی‮ ‬داعش پێشمەرگەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە ئەگەر بە شێوەیەكی‮ ‬سنوورداریش بێت ناو بەناو چالاكیە ژینگەییەكانیان‮ ‬ئەنجام داوەن‮ . ‬لەم دواییە لە مەلاقەرە‮ ‬600 ‮ ‬نەماممان چاندووە و‮ ‬400 ‮ ‬نەمامی‮ ‬ترمان هەن ولە چاندنیان بەردەوامین‮ . ‬ئێمە نەمامەكان بەپێی‮ ‬ئەو شوێنانەی‮ ‬كە بەتاڵن و دەكرێت داری‮ ‬تێدا بچینین درێغی‮ ‬ناكەین،‮ ‬بەڵام حیسابی‮ ‬ئەوەشمان كردووە كە ئەو دارانەی‮ ‬كە دەیان‮ ‬ڕووێنین بتوانین ئاویان بدەین و خزمەتیان بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬دارەكان وشك نەبن و ماندوبوون و خەرجیەكانمان بە هەدەر نەچن‮. ‬لە قۆناغی‮ ‬یەكەم ئەو‮ ‬600‮ ‬دارەی‮ ‬كە چاندیتمان وەك بارەگای‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬چاودێری‮ ‬و خزمەتیان دەكەین لە قۆناغی‮ ‬دووەم ناشتنی‮ ‬400 نەمام لە بەرنامەماندایەبیان نێرین بۆ بەتالیۆنەكان لە سەنگەرەكان بۆ ئەوەی‮ ‬لە قەرەچوغ‮ ‬بیان روێنن‮ . ‬پرۆسەكەش هەر ئەوەندە نابێت و بەردەوام دەبێت‮ . ‬ئەمساڵ وا كاتی‮ ‬چاندن كۆتایی‮ ‬دێت هەوڵ دەدەین لە ساڵی‮ ‬داهاتوو لەو دەڤەرە لە شوێنی‮ ‬گونجاو دار بچینین‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئەوەش بەپێی‮ ‬تواناكانمان بۆ ئاودان و خزمەتكردن دەبێت‮ ‬،چونكە ئێرە ناوچەیەكی‮ ‬گەرمە وە پێشتر دارستان نەبووە‮ ‬،‮ ‬بۆیە دارەكان پێویستیان بە پەین و ئاوی‮ ‬باش هەیە تا بتوانن‮ ‬لەم ژینگەیەدا خۆیان‮ ‬ڕاگرن و وشك نەبن‮ . ‬بینیمان ساڵانی‮ ‬رابردوو ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬دار چێنرا بەڵام بەشی‮ ‬زۆری‮ ‬لە بێ خزمەتی‮ ‬وشك بوون‮ ‬،‮ ‬بۆیە ئێمە‮ ‬ڕەچاوی‮ ‬توانای‮ ‬خۆمان بۆ پاراستنی‮ ‬نەمامەكان دەكەین بەتایبەت لەو ساڵانەی‮ ‬دوایی‮ ‬كەش و هەوا سەخت بووە لەبەر وشكەساڵی‮ .‬ئەگەر فەرماندەییمان لەو سنوورە بمێنێتەوە بیرمان لەوە كردۆتەوە دارستانێك لێرە لە نزیك قەرەچوغ‮ ‬دابمەزرێنین‮ . ‬ئەو نەمامانە هەندێكمان لە ئەندازەی‮ ‬پاركەكانەوە لە رێی‮ ‬پارێزگاوە دابین كردوون و بەشێكیشمان كڕیون‮ . ‬هیوادارین هەموو لایەك هاوكاریمان بكەن و رێكرخاوەكانی‮ ‬ژینگەیش با بەشداری‮ ‬چالاكیەكانمكان بكەن‮ .‬
لەبارەی‮ ‬خاشاكیشەوە لە سەنگەرەكاندا فەرماندەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە وتی‮ : ‬لە هەموو بارودۆخەكان و لە هەموو ئەو ناوچانەی‮ ‬كە ئەركمان پێ سپێردراوە پێشمەرگە لەوە ئاگادار دەكەینەوە كەوا چارەسەر كردنی‮ ‬خاشاكیان پشت گوێ نەخەن و پێشمەرگەی‮ ‬ئەو فەرماندەییە هۆشیاریەكی‮ ‬تەواویان هەیە لەم بارەیەوە‮ . ‬لە هەموو‮ ‬ڕەبایە و سەنگەرەكان سستمی‮ ‬خۆمان هەیە بۆ ژێرخاك كردن و لەناو بردنی‮ ‬خاشاك چونكە لەشكر زۆرە و زۆربەی‮ ‬سەنگەرەكان لە نزیك زەویە كشتووكالیەكان و لەوەڕگاكان و مەترسی‮ ‬خاشاك كەم نیە‮ . ‬خاشاكی‮ ‬ئێستاش زۆربەیان بەرهەمی‮ ‬پلاستیكی‮ ‬و نەفتینە كەوا هەر خۆیان مەترسین كە بەكار دەبرێن و مەترسیشن بۆ سەر خاك و ئاژەلەكان‮ . ‬هەر لەبەر ئەوەشە قاپی‮ ‬پلاستیكی‮ ‬بەكار ناهێنین و لە بەرنامەماندایە ئاوی‮ ‬دەبەی‮ ‬پلاستیكیش بەكار نەهێنین و پشت بە ئاوی‮ ‬پاكی‮ ‬بیرەكان و بەررادەكان ببەستین و مادە پلاستیكیەكان بەتایبەت كە لەناو بەفرگردابنرێن بە مەترسی‮ ‬دەزانین بۆ سەر تەندرووستی‮ ‬پێشمەرگە هیوادارین خەلكیش زۆر بەكاریان نەهینن‮. ‬كاتێ خواردنە گەرمەكان لەناو قاپە پلاستیكیەكان دەكرێت مەترسیەكان زیاترن‮ .‬
لەبارەی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە لە سەنگەرەكانی‮ ‬پێشەوە بۆ ناو ناوچەكانی‮ ‬تر كە پێویستیان بە پاراستنی‮ ‬ژینگەیە فەرماندەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە وتی‮ : ‬هێزی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە لە دهۆك گەراونەتەوە بۆ ناو سرووشت و دوو مەفرەزەمان لە هێزی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگەی‮ ‬هەولێر چونەتە ناوچەی‮ ‬پارێزراوی‮ ‬سرووشتی‮ ‬ناچەی‮ ‬مێرگەسۆر‮ . ‬ئێستا ئەركی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە بەرێوەدەبەن،‮ ‬بەڵام لە پارێزگای‮ ‬هەولێر هێشتا فەرمانێكی‮ ‬وامان بۆ نەهاتووە‮ .‬
لە بۆنە ژینگەییەكاندا پێشمەرگەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە لە هەر دۆخێكدا بووبن چالاكی‮ ‬جۆراوجۆریان ئەنجام داوون ئەگەر بە شێوەیەكی‮ ‬سنوورداریش بێت‮ . ‬لەم بارەیەوە مقدم عوسمان هەریری‮ ‬وتی‮ : ‬لە بۆنە ژینگەییەكاندا ئەگەر لە سەنگەریش بوبین بە پێی‮ ‬توانامان چالاكیمان ئەنجام داون‮ . ‬هیچ نەبێت هەندێ نەماممان ناشتوون‮ ‬یان هەلمەتی‮ ‬پاك كردنەوەمان لەناو سەنگەرەكان ئەنجام داوون‮ . ‬ئەگەر سەنگەرەكانمان ببینن شتێكی‮ ‬جیاواز دەبینن و بە دەگمەن پاشماوەكان بەرچاو دەكەون‮ ‬،‮ ‬چونكە پێشمەرگەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە پێشەنگە لە پاراستنی‮ ‬ژینگە‮ . ‬هەر لە سالی‮ ‬2004 ‮ ‬تاكو ئێستا پەروەردەی‮ ‬ژینگەیی‮ ‬بەردەوامە لەناو پێشمەرگە‮ . ‬پێشەنگیش بوون لە پاراستنی‮ ‬ژینگە،‮ ‬بۆیە ناكرێت پێشمەرگە ئەركی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە بێت و خاشاك فرێ بداتە ناو سرووشت‮ . ‬ئەمساڵ لە نزیك سەنگەرەكانمان خەڵكی‮ ‬ناوچەی‮ ‬دەورووبەری‮ ‬گوێر هاتن بۆ سەیران و بەسەر كردنەوەی‮ ‬ناوچەكەیان ئێمە سەردانمان كردوون و ئامۆژكاریمان كردن بۆ پاراستنی‮ ‬پاكی‮ ‬سرووشت‮ . ‬خەلك زۆر گۆڕاوە پاشماوەكانیان بەجێ نەدەهێشت ئەمە جێگای‮ ‬دڵخۆشییە‮ . ‬دیارە رۆشنبیری‮ ‬ژینگەیی‮ ‬لە بەرەوپێش چووندایە‮.‬
لەبارەی‮ ‬شێوازی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬پاشماوەكان لە ناو سەنگەرەكان نەقیب‮ ‬نامق حاجی‮ ‬كریم لە‮ ‬بەتالیۆنی‮ ‬4ی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێری‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە شێوازی‮ ‬چارەسەر كردنی‮ ‬پاشماوەكانی‮ ‬بۆ روونكردینەوەو وتی‮ : ‬لێرە هەرچەندە لە سەنگەرەكانی‮ ‬پێشەوەین‮ ‬،‮ ‬بەڵام چارەسەر كردنی‮ ‬پاشماوەكان رەمەكی‮ ‬نیە،‮ ‬لەشكر وەك خەڵكی‮ ‬تر و بارەگا و سەنگەرەكان وەك مالێكی‮ ‬گەورە پاشماوەی‮ ‬رۆژانەیان هەیە،‮ ‬ئێرە وەك شار نیە خزمەتگوزاری‮ ‬هەبێت و پاشماوەكان بگوازرێنەوە‮ . ‬بەڵام ناشبێت پاشماوەكان بڵاوبكرێنەوە،‮ ‬لەم ناوچەیە گەنم و جۆ و كشتوكاڵ و مەڕداری‮ ‬هەیە،‮ ‬پاشماوەكان بۆ خەڵكی‮ ‬دەبنە گرفت،‮ ‬بۆیە ئێمە سستمی‮ ‬خۆمان هەیە لە هەموو سەنگەرێك ئەویش ئەوەیە پاشماوەكان‮ ‬ڕۆژانە لە چاڵێكدا لە نزیك بارەگامان كۆ دەكەینەوە و‮ ‬یان دەی‮ ‬سوتێنین‮ ‬یان ژێر خاكی‮ ‬دەكەین‮ . ‬ئەمە هەرچەندە شێوازی‮ ‬پێشكەوتوو نیە‮ ‬،‮ ‬بەڵام بۆ سەنگەرەكان چارەسەریەكی‮ ‬نۆرمالە‮ .‬
لە رووی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬ژینگەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬لەناو‮ ‬یەكەكانی‮ ‬سەربە فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە مقدم مەجید صالح بەرپرسی‮ ‬ڕاگەیاندن و‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬بەتالیۆنی‮ ‬5 ‮ ‬هەریری‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە وتی‮ : ‬هەر لە سەرەتای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬ژینگە تا ئێستا ئێمە لە رووی‮ ‬پێگەیاندنەوە لەسەر دوو لایەن كارمان كردووە‮ . ‬یەكەم پێگەیاندن لە رووی‮ ‬نیشتمانیەوە بۆ ئەوەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە وەك هەر پێشمەرگەیەك لە پەروەردەی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دانەبڕێن و شان بە شانی‮ ‬هەڤاڵانیان ئامادەیی‮ ‬بەرگرییان لە خاك تۆكمەتر بێت،‮ ‬دووەم لە رووی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬ژینگەییەوە هەر لە ساڵی‮ ‬2004 و سەرەتای‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬فەرماندەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگەوە بەردەوامین لە بەرز كردنەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬ژینگەیی‮ ‬لەناو پێشمەرگە و لەناو خەڵكدا‮ . ‬لە ماوەی‮ ‬شەری‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش بواری‮ ‬زۆرمان نەبووە و زۆرتر كارمان لەسەر بیری‮ ‬تیرورستیی‮ ‬داعش بووە و ناو بەناو چالاكیی‮ ‬ژینگەیش ئەنجام دراون‮ . ‬لەم‮ ‬یادەشدا كە رۆژی‮ ‬ژینگەی‮ ‬كوردستانە ناو سەنگەرەكانی‮ ‬هێلی‮ ‬پێشەوە پاشماوەكان هەرچەندە بە شێوەیەكی‮ ‬وا نابینرێن بە تەواوی‮ ‬پاك كرانەوە‮ . ‬ئەمەوی‮ ‬شتێك بخەمە روو كەوا هەر مرۆڤێك دڵسۆزی‮ ‬ژینگەی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بێت ئیرادە و توانای‮ ‬پاراستنی‮ ‬خاكەكەی‮ ‬زیاترە‮. ‬ئەویش ئەو خۆڕاگرییە بوو كە پێشمەرگەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ژینگە لەو سێ ساڵەی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش نواندی‮ ‬و هەردەم لە هێلی‮ ‬پێشەوە بوون چ لە میحوەری‮ ‬رۆئاوای‮ ‬كەركوك‮ ‬یان لە میحوەری‮ ‬مەخمور گوێڕ‮ ‬یان لە باكووری‮ ‬موسڵ‮ .‬
لە بارەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬پارێزراوە سرووشتیەكانی‮ ‬دەڤەری‮ ‬بارزان نقیب سیامەند محمود موسا مێرگەسۆری‮ ‬یاریدەدەری‮ ‬فەرماندەی‮ ‬بەتالیۆنی‮ ‬6ی‮ ‬مێرگەسۆر وتی‮ : ‬لەسەر داوای‮ ‬یەكەی‮ ‬ئیداری‮ ‬ناوچەی‮ ‬بارزان و هاووڵاتیان مەفرەزەیەكمان لە ناوچەی‮ ‬بارزان جێگیر كرد و ئەركی‮ ‬پاراستنی‮ ‬دارستان و ئاژەڵ و باڵندەكانمان پێ سپاردن‮ . ‬هەرچەندە ژمارەیان كەم بوو بەڵام بە هاوكاری‮ ‬هاووڵاتیان و دەزگا حكومیەكان توانییان ئەركی‮ ‬خۆیان بە باشی‮ ‬ئەنجام بدەن،‮ ‬دوای‮ ‬تێكشكاندنی‮ ‬داعشیش مەفرەزەیەكی‮ ‬ترمان نارد بۆ هاوكاری‮ ‬مەفرەزەكەی‮ ‬ترمان و ژینگەی‮ ‬ناوچەكە پارێزراوە‮ .‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌