2018-05-04

خه‌بات: بەرهەم شێخ عزەدین

لەڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی‮ ‬بەڕیوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و هونەری‮ ‬هەولێر و سەرۆكی‮ ‬فێستیڤاڵ و میوانان و شانۆكاران و هونەرمەندان سێیەمین فێستیڤاڵی‮ ‬هەولێر بۆ شانۆی‮ ‬مۆنۆدراما كۆتایی‮ ‬هات،‮ ‬ئەم فیستیفاڵە بە بەشداری‮ ‬تیپ و گرووپە شانۆیەكانی‮ ‬ـ هەولێر،‮ ‬كەركوك،‮ ‬سلێمانی،‮ ‬دەروازەی‮ ‬ڕاپەرین،‮ ‬پیرەمەگروون،‮ ‬دەربەندیخان،‮ ‬سازكرابوو،‮ ‬وتاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬فێستیڤاڵ لەلایەن هیوا سوعاد خوێندرایەوە‮.‬

پاشان وتاری‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و هونەر لەلایەن فەرهەنگ‮ ‬غەفور خوێندرایەوە‮ ‬،‮ ‬بەرلەوەی‮ ‬لێژنەی‮ ‬دادوەری‮ ‬براوەی‮ ‬خەڵاتەكان‮ ‬ڕابگەیەنێت،‮ ‬سووپاس و‮ ‬ڕێزلێنان بەسەر تیپ و گرووپە شانۆییەكانی‮ ‬بەشداربوو دابەشكرا،‮ ‬لەكۆتاییدا لێژنەی‮ ‬دادوەری‮ ‬فێستیڤاڵ براوەی‮ ‬خەڵاتەكانی‮ ‬بەم شێوەیە‮ ‬ڕاگەیاند‮ :‬خەڵاتی‮ ‬باشترین ئەكتەری‮ ‬كچ درا بە‮ (‬شانۆكار سەرگوڵ حوسێن‮) ‬وە خەڵاتی‮ ‬باشترین ئەكتەری‮ ‬كوڕ‮ ‬درا بە(شانۆكار سدیق حوسێن‮) ‬هەروەها خەڵاتی‮ ‬باشترین دەرهێنان و نمایش بۆ شانۆیی‮ ‬شەوێك لەدۆزەخ لەدەرهێنانی‮ ‬سدیق حوسێن بوو‮.‬

دواجارخەڵاتی‮ ‬لێژنەی‮ ‬فێستیڤاڵ درا بە دەرهێنەر مەریوان عوومەر و ئەكتەری‮ ‬شانۆكار ئەسەل ئەحمەدو ئاراز عەبدولرەحمان‮ ‬،جێگەی‮ ‬ئاماژە پێدانە فێستیڤاڵی‮ ‬هەولێر بۆ شانۆی‮ ‬مۆنۆدراما بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬هونەری‮ ‬شانۆی‮ ‬هەولێر بەهاوكاری‮ ‬لقی‮ ‬هەولێری‮ ‬سەندیكای‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬كوردستان سازیان كردبوو،‮ ‬كەسێیەمین خولی‮ ‬بوو ساڵانە لەمانگی‮ ‬نیسان‮ ‬بەهاوكاری‮ ‬و دڵسۆزی‮ ‬و خەمخۆرانی‮ ‬هونەری‮ ‬شانۆ كەوتۆتە سەر‮ ‬ڕێچكەی‮ ‬خۆی‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌