2018-05-15

شێركۆ حەبیب‮ ‬
پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان كاتێك لە ساڵی‮ ‬1946‮ ‬بەڕابەرایەتی‮ ‬باوكی‮ ‬رۆحی‮ ‬كورد،‮ ‬جەنابی‮ ‬مەلا مستەفا بارزانیی‮ ‬نەمر دامەزرا،‮ ‬باوەڕی‮ ‬بە دیالۆگ و گفتوگۆ بووە بە مەبەستی‮ ‬دابینكردنی‮ ‬مافە رەواكانی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد،‮ ‬هەر لەو روانگەشەوە هەوڵەكانی‮ ‬چڕكردەوە لە خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬و كاتێك پەنای‮ ‬بۆ جەنگ برد مەبەستی‮ ‬بەرگریكردن بوو لە خاك و میللەتی‮ ‬كوردستان دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬نەیارانی‮ ‬بەدڕندانە هێرشی‮ ‬جەگدارییان كردە سەر كوردستان‮.‬
پارتی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬خەباتی‮ ‬72 ساڵەی‮ ‬پڕ‮ ‬لە سەروەری‮ ‬هەردەم هەوڵیداوە گرفتەكان لە رێگای‮ ‬گفتوگۆ چارەسەر بكات،‮ ‬ئەم هەوڵانەش لە رێنمایی‮ ‬و بۆچوونەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و خەباتی‮ ‬زیاتر لە نیو سەدە بەدی‮ ‬دەكرێت،‮ ‬كە هەردەم لە هەوڵی‮ ‬دابینكردن و بەرقەراریی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و تەبایی‮ ‬و پێكەوەژیانە‮. ‬ئەگەرچی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬رابردوودا نەیارانی‮ ‬پارتی‮ ‬چ لە ناوخۆی‮ ‬كوردستان و عێراق‮ ‬یا دەرەوە خەونیان بە شكستی‮ ‬پارتییەوە دەبینی،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم و تۆمەت خستنەپاڵ پارتی‮ ‬كە هۆكاری‮ ‬ئەو نەهامەتییە بوو كە بەسەر كوردستاندا هاتووە،‮ ‬لە ئاكامی‮ ‬گشتپرسی،‮ ‬تەنانەت هەندێك لایەن وایان بیردەكردەوە كە پارتی‮ ‬كۆتایی‮ ‬پێهات و پێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬لەدەستداوە،‮ ‬ئەمە لە كاتێكدا پارتی‮ ‬شانازی‮ ‬بە گشتپرسی‮ ‬و هەوڵی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دەكات و شانازی‮ ‬بە ئاكامی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬دەكات و ئەگەر خیانەتكاری‮ ‬و هەوڵەكانی‮ ‬خاینان و خۆفرۆشان نەبووایە لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەردا،‮ ‬ئێستا بارودۆخەكە بەشێوازێكی‮ ‬دیكە دەبوو‮.‬
لەم ماوەیەدا زۆربەی‮ ‬حزبەكان بەتایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لەمدواییە دامەزران،‮ ‬پێشبڕكێیان دەكرد لەسەر ئەوەی‮ ‬دەنگی‮ ‬ئەندامان و كادیران و لایەنگرانی‮ ‬پارتی‮ ‬بەدەستبێنن،‮ ‬لەو باوەڕە دابوون پارتی‮ ‬پەرتوبڵاوی‮ ‬تێكەتووە،‮ ‬لە روانگەی‮ ‬خۆیان،‮ ‬تێڕوانینیان بۆ پارتی‮ ‬دەكرد بێئەوەی‮ ‬بیر لەوە بكەنەوە كە پارتی‮ ‬سەرۆك و رابەرێكی‮ ‬وەك جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و خانەوادەی‮ ‬بارزانی‮ ‬كە سەرجەم پارتییەكان كۆدەكاتەوە و سەرجەمیان كۆكن لەپێناو خەباتكردن و دابینكردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد‮.‬
پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دوور لە هەموو وەڵامدانەوەیەكی‮ ‬نەیارانی،‮ ‬ئەو بابەتەی‮ ‬بۆ دەنگدەرانی‮ ‬جێهێشت،‮ ‬كە بڕیاری‮ ‬لەسەر بدەن،‮ ‬ئەوە بوو دەبینین سەرەڕای‮ ‬ساختەكاری‮ ‬زۆریش،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە دەڤەری‮ ‬سلێمانی،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬توانی‮ ‬سەربەرزانە زۆرترین دەنگ بەدەستبێنێت و ببێتە‮ ‬یەكەمی‮ ‬كوردستان و دەنگەكانی‮ ‬بەرامبەر سەرجەم حزبەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان بێت،‮ ‬ئەمەش خۆی‮ ‬لە خۆیدا،‮ ‬باوەڕی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستانە بەو حزبە و سەركرایەتی‮ ‬و رێبازی‮ ‬پیرۆزیی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و پشتگیری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بەمەش پارتی‮ ‬دووپاتیكردەوە كە هەردەم پێشەنگ و پێشڕەوی‮ ‬كوردە و دەنگ و هەوڵی‮ ‬لەرزۆكی‮ ‬هیچ لایەنێكیش كاری‮ ‬تێناكات،‮ ‬چونكە پارتی‮ ‬رەگوڕیشەی‮ ‬لە دڵی‮ ‬كوردستانییاندایە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌