2018-04-28

یەكێتی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬ئیسپانیا ناوبژوان خۆسێ هێرناندێزی‮ ‬بۆ بەڕێوەبردنی‮ ‬یاری‮ ‬كلاسیكۆی‮ ‬نێوان بەرشلۆنەو ریال مەدرید كە لە‮ ‬6مانگی‮ ‬داهاتوو لەسەر‮ ‬یاریگای‮ ‬كامپ نو بەڕێوەدەچێت دەستنیشانكرد،‮ ‬لەمیانی‮ ‬گەڕی‮ ‬36 خولی‮ ‬ئیسپانیا‮. ‬لیستی‮ ‬ناوبژیونی‮ ‬ناوبراو كە لە ساڵی‮ ‬2014 پێناسی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پێدراوە،‮ ‬پڕە لەهەڵەی‮ ‬كوشندە كە بەردەوام بەدوای‮ ‬هەردوو تیپەكەوەیە،‮ ‬لەوەرزی‮ ‬رابردوو هەڵەیەكی‮ ‬كوشندەی‮ ‬لەیاری‮ ‬بەرشلۆنە بەرامبەر ریال بێتیس ئەجامدا،‮ ‬كە دیارترین هەلەی‮ ‬ناوبراوە لەگەڵ‮ ‬یارمەتیدەرەكەی،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬گۆڵێكی‮ ‬دروستی‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنەی‮ ‬رەتكردەوە‮. ‬ناوبژیوانی‮ ‬كەناری‮ ‬رابەرایەتی‮ ‬چەندین‮ ‬یاری‮ ‬كلاسیكۆی‮ ‬كردووە،‮ ‬دواینیان لەسەر‮ ‬یاریگای‮ ‬سانتیاگۆ برنابیۆ بوو لە‮ ‬23ی‮ ‬نیسانی‮ ‬رابردوو،‮ ‬كە‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە بە‮ ‬3-2گۆڵ سەركەوت،‮ ‬لەنێوەندی‮ ‬چەندین بڕیاری‮ ‬پڕ‮ ‬كێشمە كێش‮.

‬هێرناندێز لەو‮ ‬یارییەدا سێرگیۆ رامۆسی‮ ‬بەكارتی‮ ‬سور كردە دەرەوە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بەتوندی‮ ‬لەگەڵ مێسی‮ ‬جوڵاایەوە،‮ ‬هەروەها هاندەرانی‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە داوای‮ ‬دەركردنی‮ ‬یاریزان كارلۆس كاسیمێریان كرد دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬چەندین جار بەتوندی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬یاریزانی‮ ‬ئەرژەنتینی‮ ‬جوڵایەوە،‮ ‬لەهەمان كاتدا‮ ‬یاریزانانی‮ ‬ریال رەخنەی‮ ‬هەژمار نەكردنی‮ ‬لێدانێكی‮ ‬سزایان ئاراستە كرد،‮ ‬دوای‮ ‬ئۆمتیتی‮ ‬بەتوندی‮ ‬لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ جوڵایەوە لەناو هەرێمی‮ ‬سزا،‮ ‬هەروەها لەكلاسیكۆی‮ ‬2016 لەسە‮ ‬یاریگای‮ ‬كامپ نو سێرگیۆ رامۆسی‮ ‬بەكارتی‮ ‬سور دەركرد،‮ ‬كە‮ ‬یانەی‮ ‬شاهانە بە‮ ‬2-1گۆڵ سەركەوت‮. ‬جێگای‮ ‬وەبیرهێنانەوەیە‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە زۆر نزیكە لەیەكلایی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬نازناوی‮ ‬خولی‮ ‬ئیسپانیا،‮ ‬كە تەنها پێویستی‮ ‬بەیەك خاڵ هەیە لە‮ ‬5یاری‮ ‬داهاتوویدا،‮ ‬كە بە‮ ‬83خاڵ پێشەنگی‮ ‬لالیگایان گرتووە بەجیاوازی‮ ‬11خاڵ لەگەڵ‮ ‬یانەی‮ ‬ئەتلەتیكۆ مەدریدی‮ ‬خاوەن پلەی‮ ‬دووەم‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌