خه‌بات: بەرهەم شێخ عزەدین:- لە درێژەی چالاکییەکانی ناوەندیی ٧ ڕەنگە، لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و بەشی شێوەکاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و پەیکەرسازان و خانەوادەی مامۆستا شێرکۆ بێکەسی شاعیر، پێشانگەی پەیکەر بۆ شێرکۆ بێکەس لەلایەن پەیکەرسازی دیاری کوردستان مامۆستا (دارا حەمە سەعید) کرایەوە، کارەکە بەرهەمی پەیکەرسازی شاری سنە (بەشیر ناسڕییە).