نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا کۆبووەوە، تێیدا جەخت لە تهباییی ناوخۆیی و پەلەکردن لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/10/14، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازیی لە گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، پەیوەندییەکانی ئەمهریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران.
لەمبارەیەوە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی تهباییی ناوخۆ و کارکردن و پەلەکردن لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی سەقامگیری، لەگەڵ دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.