سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کرد و چەند بابەتێكیان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 13/10/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کرد، لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و مافەکانی کورد و گشت پێکهاتەکان کردەوە.
