ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 10ـی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە مەزلووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرکۆماری سووریا كرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی کورد لە سووریا و ڕێڕەوی گفتوگۆ و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و مسۆگەرکردنی سەقامگیری.
