سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی بە بنەماڵەکەیان گەیاند.
ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خاتوو ليزا فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى، ئه‌ندامى كۆميته‌ى ناوه‌نديى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دوايى خوالێخۆشبوو (سه‌يد جه‌وزى سابر)ى ماميان، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆيان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان ده‌ربڕى و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه خاتوو ليزا فه‌له‌كه‌دين كاكه‌يى، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده و كه‌سوكاريانى بۆ په‌يوه‌ندی و سه‌ره‌خۆشى و هاوبه‌شيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.