هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مانچستەر سیتی ماوەی هەفتەیەکی کورتی بە ئیرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی بەخشیوە دوای بەشداریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا لە کاتی پشووەکانی نێودەوڵەتیدا.
هالاند لە ناوەڕاستی گێمی دووەمی یارییەکەی ئەم دواییەی بەرامبەر پورتوگال داوای گۆڕینی کرد بەهۆی ماندووێتی جەستەییەوە نەک پێکان. بڕیارە ئهمڕۆ مان سیتی مەشق و ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکان دەستپێبکاتەوە و چەند ڕۆژێک مۆڵەتی یاریزانەکە دەدات بۆ ئەوەی چاکببێتەوە.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە تیپەکە چاوەڕێی گەڕانەوەی دەکات بۆ مانچستەر بۆ کۆنفڕانسێکی کارگێڕی سەبارەت بە 114 پێشێلکاری دارایی یانەکە، وەک لە پریمەرلیگدا دیاری کراوە.