عەلی جیهانشاهی فەرماندەی هێزی وشكانیی سوپای ئێران، لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی تەسنیم ئاشكرای دەكات كە هێزێكی زۆری سوپا رەوانەی سنوورەكانی رۆژئاوای ئێران كراون، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشە و هێرشێكی وشكانی ئامادەن.
ئەمڕۆ پێنجشەم سێی ئەیلوول، ئاژانسی تەسنیم بڵاوی كردووەتەوە، هێزێكی زۆری سوپای ئێران رەوانەی كرماشان و ناوچە سنوورییەكانی ئێران لەگەڵ عێراق كراون. عەلی جیهانشاهی فەرماندەی هێزی وشكانیی سوپای ئێران لە كرماشان بووە، لێدوانی بۆ تەسنیم داوە و گوتوویەتی، “ئەو هێزانە بە درێژایی سنوور بڵاو دەكرێنەوە و لەوپەڕی ئامادەباشیدان، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەك و دوژمانكاری و هێرشی وشكانی”.
دوو رۆژ لەمەوبەر ئەمەریكا زنجیرەیەك هێرشی كردە سەر ئێران و یەكێك لەو شوێنانەی هێرشی كرایە سەر، كرماشان بوو و چەندان چەكداری سوپای پاسداران كوژران.