دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، لەنزیکەوە چاودێری کەیسی گیانلەدەستدانی سارا تەحسین دەکات کە لەژێر نەشتەرگەریدا لە نەخۆشخانەی ڕەسووڵی تایبەت گیانی لە دەستدا، دەستەکە دەڵێت، هیوادارین کەسانی کەمتەرخەم ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، بە وردی چاودێری کەیسەکە دەکەین بۆ ئەو مەبەستە تیمێکی تایبەتی دەستەکەمان بەدواداچونی کردووە و پەیوەندی بە کەسانی پەیوەندیدار کرد، زانیاری تەواومان لەسەر کەیسەکە کۆکردۆتەوە و چاوەڕێی تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان و بڕیاری دادگا دەبین، پێویستە ڕای گشتیی لە ئەنجامی کەیسەکە ئاگادار بکرێتەوە.