دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، زنجیرەیەک هێرشی درۆنی بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر پووچەڵ کراونەتەوە و 10 درۆن تێکشکێنراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دژە تیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی ئەیلوول، لە نێوان کاتژمێر 01:13 تا 03:31، هێزەکانی هاوپەیمانان توانیویانە 10 درۆنی بۆمبڕێژکراو لە سنووری ئاسمانی پارێزگای هەولێر تێکبشکێنن و بخەنە خوارەوە.
دژە تیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پڕۆسەی تێکشکاندنی درۆنەکان سەرکەوتوو بووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.