شەوی ڕابردوو، حوسێن عارف، سیاسەتمەدار و رۆماننووسى دیارى کورد لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و بڕیارە ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی پرسەی بۆ دابنرێت.
حوسێن عارف، یەکێکە لەو کەسایەتیانەی لەبواری چیرۆک و ڕۆماننووسیندا خاوەنی چەندین بەرهەمی دانسقەیە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ڕوانگە لە سەدەی ڕابردوودا، هەروەها ئەندامی خولى یەکەمی پەرلەمانى کوردستان بوو لە ساڵی 1992.
مامۆستا حوسێن عارف، نووسەری ڕۆمانەکانی؛ شار، کۆمەڵە چیرۆکی گەلەگورگ، چای شیرین، شار، هێلانە، توێشوی سەفەرێکی سەخت، ئەندێشەی مرۆڤێک، کڵافەیەک ژانی توڕە… لەگەڵ چەندین نوسین و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و زمانەوانی.
بڕیارە ئەمڕۆ، 13/8/2026 لە شاری سلێمانی، لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی پرسەی بۆ دابنرێت