پەرلەمانتارێکی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات بەپەلە چارەسەری كێشەی بەنزین بكات.

  سێشەممە 11/8/2026، سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە: “بۆ چارەسەری كێشەی بەنزین ئەمرۆ واژۆی زیاتر لە 166 پەرلەمانتارمان كۆ كردەوە كە زۆرینەی پەرلەمانییە بۆ داواكارییەکەمان لە عەلی زەیدی تا بەپەلە چارەسەری كێشەی بەنزینی هەرێمی کوردستان بكات.”

ئاماژەشی بەوە داوە: “لە نووسراوەكەدا داوام كردووە بەپێی رێژەی دانیشتوانی هەرێم یان نەوتی خاو یانیش بەنزینی پاڵێوراو بۆ هەرێمی کوردستان دابین بكەن لە چوارچێوەی ماددەكانی دەستوور.”

ئەو پەرلەمنتارەی پارتی داواکارە زەیدی بەدەم داواكاری خەڵكی هەرێمی کوردستان و زۆرینەی پەرلەمانییەوە بێت.