بەپێی ئامار و زانیارییەکان  لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکان کۆکراونەتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی کوردستان لە پلەی یەکەمدایە.

ئەنجامە بەراییەکان:

لە هەولێر، بەپێی 81٪ی دەنگە جیاکراوەکان، پارتی، 24 هەزار و 4111 دەنگی هێناوە.
لە دهۆک بەپێی 67٪ی دەنگە جیاکراوەکان، پارتی 20 هەزار و 786 دەنگی هێناوە.
لە سلێمانی بەپێی 71٪ی دەنگە جیاکراوەکان، پارتی 5 هەزار و 92 دەنگی هێناوە.
لە نەینەوا بەپێی 76٪ی دەنگە جیاکراوەکان، پارتی 11 هەزار و 108 دەنگی هێناوە.

 کۆی گشتی دەنگی جیاکراوەی لایەنەکان لەهەر پێنج پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:

پارتی یەکەمە و 77 هەزار و 381 دەنگی هێناوە.

یەکێتی دووەمە و 68 هەزار و 891 دەنگی هێناوە.

ڕەوتی هەڵوێست سێیەمە و 6 هەزار و 855 دەنگی هێناوە.

نەوەی نوێ چوارەمە و 4 هەزار و 126 دەنگی هێناوە.

یەکگرتوو 3 هەزار و 748 دەنگی هێناوە و پێنجەمە.

کۆمەڵ هەزار و 177 دەنگ.

بەرەی گەل 962 دەنگی هێناوە.

  پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە