بێریڤان ئەسڵان، پەرلەمانتاری پێشووی نەمسا رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا پەرلەمانی نەمسا کیمیابارانی هەڵەبجەی بە جینۆساید ناساند.

بێریڤان ئەسڵان، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی نەمسا لە پارتی سەوز دەڵێت، لەسەر دەستپێشخەری و پێشنیازی ئەو بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، هەموو پارتەکانی نەمسا لە پەرلەمان، کیمیابارانی هەڵەبجەیان بە جینۆساید ناساندووە.

بێریڤان ئەسڵان (تەمەن 41 ساڵ)، خانمێکی کوردی باکووری کوردستانە و ئەندامی پارتی سەوزی نەمسایە و لە ساڵانی 2013 بۆ 2017 ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بووە.

بێریڤان ئاماژەی بەوەش دەکات، ساڵی 2017 کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانیان لە پەرلەمانی نەمسا بە جینۆساید ناساندووە، بەڵام ئەوکات لەسەر داواکاری ئێزدییەکان بەناوی جینۆسایدی کوردەوە پێشکەشی پەرلەمانی نەمسای نەکردووە، بەڵکو وەک جینۆسایدی ئێزدییەکان ناسێندراوە.

K24