مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له پۆسته ئه‌منییه باڵاكاندا كرد. بڕیاره‌كانی كازمی: یه‌كه‌م: له‌كارلادانی بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروباری هه‌واڵگری، فه‌ریق ركن عامر سه‌ددام له پۆسته‌كه‌ی و راسپاردنی فه‌ریق ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف بۆ جێگه‌كه‌ی. دووه‌م: له‌كارلادانی عه‌بدولكه‌ریم عه‌بد فازڵ ناسراو به (ئه‌بو عه‌لی به‌سری)، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، (شانه‌ی هه‌ڵۆكان) له پۆسته‌كه‌ی و …