وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) ئەمڕۆ دووشەممە 21ی12ی2020 رایگەیاند، بۆ یەکەمجار ژێردەریاییەکی ئەتۆمییان بە یاوەریی چەندین کەشتیی جەنگی گەیشتە تەنگەی هورمز. بەرپرسێک لە پنتاگۆن بە (سکای نیوز)ی راگەیاندووە، هاتنی ئەم ژێردەریاییە پەیامێکە بۆ ئێران، کە ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی هاوپەیمانەکانی خۆی لە ناوچەکە. سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە، ژێردەریایی (یو ئێس ئێس جۆرجیا) بە زیاتر لە 150 مووشەکی جۆری تۆماهۆک هاتووەتە ناو کەنداو. …