ئاسایشی هەولێر شۆفێری یەکێک لە پاسەکانی قوتابییان دەستگیرکرد کە دەستی بۆ قوتابییان بردوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەردەکەوێت شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی قوتابیان بە شێوەیەکی نەشیاو مامەڵە لەگەڵ قوتابیەکی کچدا دەکات و چەند جووڵەیەکی نەشیاو ئەنجام دەدات، هێزەکانمان دەستیان بە بەدواداچوون کرد.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار بەناوی (د. ل. ع.) لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.
هەروەها رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار بەردەوامە، داوا لە هەر خێزان و خانەوادەیەک دەکەین کە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەم تۆمەتبارە هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکات.