لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەرپرسی نوێی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتیی ئەورووپا جه‌ختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كردەوە
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/10/2026، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شتێفان ڤێنت، به‌رپرسی نوێى نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌ولێر كرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد، هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی.
بەرپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌ولێر، جه‌ختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا کردەوە.
چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.