ڕۆژنامەیەكی توركی بڵاوی كردەوە كە دوای مەتینا، پەكەكە لە زنجیرە چیای گارە و خواكوڕكیش دەكشێتەوە و ڕادەستی توركیا دەكرێن، باس لەوەش دەكات كە توركیا دەچنە ئەو شوێنانەی چۆڵ كراون و ئەشكەوتەكان لەناو دەبەن.
ئەمڕۆ شەموو ڕۆژنامەی “توركییە” لە ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی پرۆسەی چەكدانان و كۆتاهێنان بە چالاكییەكانی پەكەكەدا، بڵاوی كردەوە كە قۆناغی كشانەوە و كۆتاهێنان بە پەكەكە دەست پێ دەكات.
ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو كە دوای چۆڵكردنی زنجیرە چیای مەتیـنا، چاوی بەرپرسان لەسەر شوێنەكانی مانەوە و بنكە لۆجستییەكانی پەكەكەیە لە گارە و خواكوڕك.
ڕاپۆرتەكە دەڵێت پلانی ئەوە هەیە كە ئەشكەوت و شوێنەكانی مانەوە لەسەر ڕێڕەوی قەندیل بە قۆناغ چۆڵ بكرێن، بە شێوەیەك لەناو ببرێن كە دووبارە بەكار نەهێنرێنەوە، ئامانج ئەوەیە ئەم پرۆسەیە تا مانگی كانوونی دووەمی داهاتوو تەواو بكرێت.
هەروەها باس لەوە دەكرێت كە چەك و تەقەمەنی و مادە تەقینەوەكان، درۆن و ئامێرەكانی پێوەندیی مانگی دەستكرد لەلایەن میت لەناو دەبرێن، ئەم كارانە بە چاودێریی میت و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێن.
ڕاپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات كە بۆ ڕێگریكردن لە دابەشبوونی ئەندامانی پەكەكە لە ناوچە جیاوازەكاندا، قەندیل وەك خاڵی كۆكردنەوە دیاری كراوە. دوای ئەوەی ئەندامانی پەكەكە بەرەو قەندیل دەكشێنەوە و لیستی ناو و زانیارییەكانیان ئامادە دەكرێت. ڕۆژنامەكە دەڵێت پلانی گەڕانەوەی ئەو كەسانە بۆ توركیا لە ڕێگەی ڕێكارە تایبەتەكانی كۆنسوڵگەری و گومرگەكانەوە ڕێكدەخرێت.