بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر پێدانی بەنزینی بۆ تاكسی كردە پێنج رۆژ جارێك و ئەوە نەما هەفتانە یەكجار وەری بگرن.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێن، سەبارەت بەو شۆفێرانەی كە خۆیان لە ئەپلیكەیشنی تاكسی هەولێر تۆمار كردووە، رۆژی شەموو 26ی ئەیلوول دەست بەكار دەبێت و پێنج رۆژ جارێك شۆفێران دەتوانن سوودمەند بن لە وەرگرتنی بەنزین.
ئەو بەنزینەی دەدرێتە ئەو شۆفێرانە پاڵپشتی كراوی حكومییە و لیتری بە 750 دینارە.