وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی نوێی (2026 – 2027) پەسەند کرد و ڕۆژی یەکشەممە، 20-9-2026ـی وەک یەکەمین ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرد، هاوکات خشتەی تاقیکردنەوەکان و پشووە فەرمییەکانیش ئاشکرا کران.
پەیمان خواجە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە پەسەندکردنی ساڵنامەی نوێی خوێندنی (2026 – 2027)، بەپێی بڕیارەکەش دەنگی لەسەر ئەوە دراوە کە ڕۆژی یەکشەممە، 20-9-2026، دەستپێکی فەرمیی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن بێت لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وردەکاریی وادەی تاقیکردنەوەکان و پشووەکانی بەم شێوەیە خستەڕوو:
• 20-9-2026، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی دەوامی قوتابیان لە قوتابخانەکان دەبێت.
• 15-12-2026 تا 2026-12-24: ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم.
• 11-3-2027 تا 2027-3-23: پشووی بەهارەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەبێت، و لە 2027-3-24 دەوامی قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە.
• 10-4-2027 تا 2027-4-20: تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەیەمی ئامادەیی بەڕێوەدەچێت.
• 2-5-2027 تا 2027-5-13: ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاکان، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی.
• 31-5-2027 تا 2027-6-24: تاقیکردنەوە گشتییەکانی نیشتمانی (بەکالۆریۆس) بۆ پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی ئەنجام دەدرێن و کۆتایی بە ساڵی خوێندن دەهێنرێت.