خه‌بات: حەمە ئەحمەد جاف:- ژمارە (16)ـی خولی نوێی ئەیلوولی 2026 گۆڤاری (نووسەری کورد) بە ناوەڕۆکێکی بەپێز، لە بەرگێکی قەشەنگدا، چاوی خوێنەران و ڕۆشنبیران و نووسەرانی کوردی ڕۆشنکردەوە. گۆڤاری (نووسەری کورد)، گۆڤارێکی مانگانەی ئەدەبی و ڕووناکبیرییە؛ مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد، دەریدەکات.

لەم ژمارە نوێیەی ئەم گۆڤارەدا جگە لە سەروتار کە تایبەتە بە وتارێک لەسەر (ڕێزگرتن لە کتێب) سەرنووسەر نووسیویەتی، کۆمەڵێک بەرهەمی هەمەجۆری ئەدەبی و ڕۆشنبیری و هونەری لە شیعر و چیرۆک و ڕەخنە و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی ئەدەبی و وتار و تەوەر و ڕانانی کتێب و کۆمەڵێک بابەتی دیکەی ئەدەبیی و ڕۆشنبیریی بەرچاو دەکەون.