سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی، نووسەر و سەرۆکی پێشووی ئاکادیمیای کوردی بڵاو کردەوە و پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و ڕۆشنبیرانی کوردستان کرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ئاکادیمیست و مێژوونووسی کورد و سەرۆکی پێشووی ئاکادیمیای کوردی، دکتۆر (عەبدولفەتاح بۆتان)ـیم پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی و ھەموو نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان و ئاکادیمیای کوردی دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦