وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه ڕه‌زامه‌ندیی درا، عێراق به به‌های 800 ملیۆن دۆلار، هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی له ئه‌مه‌ریكا بكڕێت.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه گرێبه‌ستی كڕینی هێلیكۆپته‌ره‌كان له كۆمپانیای بێل – تكسترۆن كه باره‌گاكه‌ی له ویلایه‌تی تێكساسه ده‌كرێت.
پێشتر پێگه‌ی (زا درایڤ)ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردبوو كه عێراق ده‌یه‌وێ كۆتایی به كاركردن به ھێلیكۆپته‌ری ئێم ئای 17ی سه‌ربازی ڕووسی بهێنێت و هێلیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كانی بگۆڕێت به ئه‌مه‌ریكی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره ڕووسیانه له شه‌ڕی رووسیا و ئۆكراینا پێگه‌كانی به باشی نه‌كردووه‌ته ئامانج و به‌غداش بیری له‌وه كرده‌وه كه هێلێكۆپته‌ری ئه‌مه‌ریكی بكڕێت.