خەبات: سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی
كاروانی خەبات و تێكۆشانی گەلی كوردستان زۆر سەركردە و پیاوی قارەمانی لێ هەڵكەوتووە كە مێژووی پرشنگداری پارتیمان لەم روویەوە زۆر دەوڵەمەندە و تێكۆشەرانێكی قارەمان و بەرچاوی لە پێناو ئامانجە ڕەواكانی گەلی كوردستانی پێشكەشی گەلی كوردی كردووەو گیانی خۆیان كردۆتە قۆچی قوربانی ئەم رێبازە پیرۆزە. شەهیدی سەركردە فرەنسۆ هەریری ئەستێرەیەكی گەشی ئەم رێبازە راستەقینەیە كە هەر لە سەرەتای لاوێیەوە سۆز و خۆشەویستی نواندووە بۆ گەلەكەی و تا دوا ساتەكانی تەمەنی بەردەوام لە خەبات و خزمەت دابووە، كە بە داخێكی زۆرەوە دەستی رەشی شەمشەمەكوێرەكانی تاریكایی شەو گەیشتە خوێنی پیرۆزی ئەم پیاوە شۆڕشگێڕە و لە 18ی شوباتی2001 گەیشتە كاروانی هەرگیز نەمران. لە 19ەمین سالێادی شەهیدی سەركردە و فەرماندە (فرەنسۆ هەریری)دا بەچەند دێرێك یادی بكەینەوە. هەڤاڵانی فڕەنسۆ هەریری یادی دەكەنەوە هەر لە بیرەوەرییەك لە بارەی شەهید سەركردە فرەنسۆ هەریری یاد كرابوو، خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد مەلا قادر ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەوكات بەم شێوەیە باسی شەهید فڕەنسۆ هەریری كردووە: مرۆڤێكی شۆڕشگێڕ بووەو بڕوای بە پێكەوەژیان و پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی و سیاسی هەبووەو هەمیشە هەڵوێستەكانی بەرامبەر رووداو و دوژمن و نەیاران روون و ئاشكر بوو، واتە هەڵوێستی گومان و نادیاری تێدانەبوو و بەرامبەر بە دوژمنانیش هەڵوێستی راست و رەق بووە، بۆیە دوژمنان لە لایەك حسابیان بۆ دەكرد و لایەكی دیكەوەش بە توندی لە دژی بوون، لە كاتی شۆڕشی ئەیلوودا هەردەم لە دوای نیوەڕۆیان گەر رۆیشتبوونایە بارەگای بارزانی ئەوا شەهید فرەنسۆ لەوێ ئامادەیی هەبوو، بە راستی فرەنسۆ و بارەگای بارزانی دوو شتی پێكەوە بەسترابوون و ئەم پەیوەندییە رۆژ بەرۆژ لە گەشەكردن و بەهێزیدا بوو، تا بارزانیی نەمر مابوو لەگەڵ ئەودا بوو، دوای كۆچی دوایی بارزانیی نەمریش پەیوەندی لە گەڵ كاك ئیدریسی هەمیشە زیندوو و كاك مسعود دابوو، كاك ئیدریس زۆر رێزی دەگرت و بایەخی پێدەدا، شەهید فرەنسۆ خۆی مرۆڤێكی رۆشنبیربوو و دەستی نووسینیشی باش بوو، لە رۆژنامەی برایەتی و خەبات و سەفین زۆر شوێنی دیكەش شتی دەنووسی، هەروەها دیدار و چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنیشی هەبوو زۆر بە توانا بوو لەم بوارەدا لە شۆرشی ئەیلوول لە كاتێكدا كە بەرنامەی ئاشووری لە ئێزگەی دەنگی كوردستان داندرا، شەهید فرەنسۆ دەوەری ئەساسی هەبوو لە دامەزراندنی، هەروەها ماوەیەك خۆی بەرنامەكەی پێشكەش دەكرد، پەیوەندی لە گەڵ نووسەران و رۆشنبیران زۆر بە هێز و دۆستانە بوو، بە تایبەتی لە گەڵ مامۆستا هەژار موكریانی و هێمن و هێدی و عەبدولخالق مەعروف و دەیانی تر پەیوەندی زۆر خۆش بوو، بەراستی كاك فرەنسۆ كادیرێكی هەمەكارە بوو، كادیری عەسكەری و كادیری سیاسی و كادیری رێكخراوەیی و كادیری ئیداری رۆژانی سەخت بوو و سەرسەختانە لە گەڵ سەركردایەتی پارتی راوەستا و لایەن خەڵكەوە حسابی بۆ دەكرا. لە بارەیی شەهیدی سەركردە فرەنسۆ هەریردا بەڕێز د.عەبدوڵڵا ئاگرین دەڵێت: ئەو بە پەرۆشەوە عاشقی راستگۆیی بوو، دەروێشێكی بێ غەل و غەشی بیروڕا و هەڵوێستی بارزانی بوو، تا گیانی پاكی لە قەفەزی سینەی دەرچوو، ئەو رێبازەی پەرست و بەموو لێی لانەدا، عەقڵێكی كۆمپیۆتەری هەبوو، ئاسوی بیری فراوان و سەردەمیانە بوو، فرەنسۆ بۆ كورد و ئاشووری، كوڕی رۆژانی رەش و تەنگانە بوو، كێوێكی سەرسەختی ورە بەرزی دەنواند، لێزمە تاوە بارانێكی بە خوڕ و رووبارێكی تیژی تێكۆشان بوو، فرەنسۆ لە كاتی هەڵوێست نواندندا دڵی چیای دەهەژاند و لە كاتی پێویستیشدا شیرازەی هێز و توانای لەشكری ناحەزانی تێكدەشكاند و شپرەزی دەكردن. بەڕێز محەمەد ئەحمەد مستەفا لە وتارێكێدا لە بارەی شەهید فرەنسۆ هەریری دەڵێت: شەهیدی سەركردە فرەنسۆ هەریری بە رۆحیەتەكەوە كاری دەكرد، كە هەردەم خۆی بە بەرپرسی بزاڤی نەتەوەیی ومەسەلەی كوردستان وچارەنووسی پارتەكەی دەزانی، هەر بۆیەش لە هەموو یادو بۆنە حزبی و جەماوەریەكاندا، ئامادەگی هەبوو، لە تێكرای چالاكیە حزبی و جەماوەرییەكاندا لە خۆپیشاندان و كۆڕ و كۆبوونەوە و سمیناری سیاسی و رۆشنبیری و ئیعلامی و كۆمەڵایەتی.. یەكێكی دیكە لە خەسڵەتە هەرە گەورەكانی شەهیدی سەركردە فرەنسۆ هەریری ئەوە بوو كە ماندووبوونی نەدەزانی و هەموو كارێكی بە ئەركی خۆی دەزانی و هەرچی بە قازانجی میللەت و نیشتمانەكەی بوو، بەبێ منەت تەداخولی تێدا دەكرد و تێیدا دەبوو بە ئەندامێكی ئیجابی و كاریگەر. فرەنسۆ هەریری بەوە ناسراو بوو كە بەردەوام لە بەرچاوان بوو لە هەموو بوارەكاندا ئامادەیی ئەم پیاوە هەبوو، شەو رۆژ لای وەك یەك بوون. تەوازعی ئەم پیاوە مەزنە كە خاوەنی ئەم مێژووە درێژە بوو لە خەبات و قوربانیدان بەڕادەیەك بوو كە ناتوانرێ وەسفی بكرێ. هەر هاووڵاتییەك خۆی بە دۆستێكی نزیكی ئەو دەزانی و ئەویش خۆی بە دۆستی نزیكی هەموویان دەزانی، بۆیە لە ماڵ و شوێنەكانی كاركردن، بەردەوام لە گەڵ خەڵك دەژیا و لە خەمی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانیان بوو، هەموو ئەو خەسڵەتە مومەییەزو رەوشتە بەرز و ماندوونەناسە و دڵسۆزییەی كاك فرەنسۆ بوو، كە كورد و ئاشووری و توركمان و ئیزیدی و سەرجەم چین و كۆمەڵگای كوردستان فرەنسۆیان بەهی خۆیان دەزانی و لە مەراسیمی بە خاكسپاردنیشی لە 20-2-2001 ئەوەیان ئیسپات كرد كە میللەت چەندە پەرۆشی فرەنسۆ هەریری بوون، خەڵكی سەر بە هەر چین و توێژێك بن دەڵێن فرەنسۆ هەریری هەموو دەم بە كردەوە هەوڵی دەدا ئەوە ئیسپات بكات كە پارتی و رێبازی بارزانیی نەمر بۆ هەموو كەسە، بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبی و چینایەتی. تاوانی تیرۆركردنی مامۆستا فرەنسۆ هەریری تاوانێك بوو دژی ئاشتی و برایەتی، غەدرێك بوو لە كاروانی پێشخستنی ژیانی شارستانیانەی ئەم گەلە، كوێرانە لە خاچدانی دەنگێكی هەقبێژ و راستی پەروەر و هزرێكی رۆشن و چاكە كار و گیانێكی پڕ لە جۆش و خرۆشی خزمەتكردنی جەماوەر بوو، هەروەك كاكە فەوزی كوڕی شەهید فرەنسۆ گوتی: لێرە بەدواوە قۆناغێكی دیكە لە ژیانی ئەم پیاوە گەوەرەیە دەستی پێ دەكات، بەمەش قەت ناتوانین بڵێین فرەنسۆ هەریری مرد، ئەمەش حەقیقەتێكە كە مرۆڤی مەزن قەت نامرێ، هەزاران سڵاو وەفاداری بۆ گیانی پاك و بەرزە فڕی شەهیدی سەركردە فرەنسۆ هەریری و سەروەری شەهیدان بارزانیی نەمر و كاك ئیدریسی هەمیشە زیندوو و سەرجەم شەهیدانی كورد و كوردستان.
سەرچاوە: یادێك بۆ شەهیدی سەركردە (فرەنسۆ هەریری)، نووسینی سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی و كتێبی بوونیاتنەرانی ئەمڕۆی كوردستان چاپی 2010.
-
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی له بایدن دهكات
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له تویتێكدا خۆشحاڵی خۆی بۆ دهستبهكا… -
سهرۆكی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی له بایدن دهكات
نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان له تویتێكدا پیرۆزبایی دهسبهكاربوونی بایدن و ه… -
نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ: هاوخەمتانین
ئێوارهى ئهمڕۆ چوارشهممه، 20/1/2021 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، …
لێدوانێك بنووسه
بابهتی تر
با هەموومان پاڵپشتی پلان و بەرنامەی چاكسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بین
زیرەك ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات، …